ئەندامێكی لیژنەی تەناهی و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرای كرد كە دوو لیوای سەربازی تازە بۆ پاراستنی سنوورەكانی كوردستان لەگەڵ ئێران دروست دەكرێن.
ئەمڕۆ دووشەم 28ی تشرینی دووەم، سەگڤان سندی ئەندامی لیژنەی تەناهی و بەرگری پەرلەمانی عێراق، بە "شەفەق نیوز"ی راگەیاندووە، دوو لیوایەكە خەڵكی هەرێمی كوردستان دەبن و لەسەر میلاكی حكوومەت عێراق دادەمەزرێن.
ئەو پەرلەمانتارە ئەوەیشی گوتووە كە لەگەڵ دروستبوونی دوو لیواكە لەسەر سنوورەكانی نێوان كوردستان و ئێران جێگیر دەكرێن لە پێناو پاراستنی خاكی كوردستان و سنووری عێراق.
پێكهێنانی ئەو دوو لیوایە لە كاتێكدایە كە پێشتر عێراق ئەوەی گوتبوو كە گوایە دوو لیوای سوپای عێراق لە سنووری هەرێمی كوردستان جێگیر دەكەن. هەر ئەمڕۆیش سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە بەیاننامەیەكدا دووپاتیان لەوە كردەوە كە رێ بەهیچ گرووپێكی چەكداری لە هەرێمی كوردستان نادەن و هاوكات نابنە مەترسیی بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ