باسی پشكی 17%ی كوردستان لە بەغدا هاتەوە بەرباس

:: PM:08:05:28/11/2022 ‌
كۆبوونەوەكانی شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا بەردەوامە، د.جووتیار عادل گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی پشكی 17%ی كوردستان قسە دەكات و دەڵێ‌، دووپاتی لەسەر دەكەینەوە.

دوێنی شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدایان كرد بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەگەڵ حكوومەتی نوێی بەغدا لەسەر چارەسەری كێشەكان و تا ئامادەكردنی ئەو هەواڵەیش شاندەكە لە كۆبوونەوەكانیاندا بەردەوامن. 

ئەمڕۆ دووشەم 28ی تشرینی دووەم، د.جووتیار عادل گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاندووە، كۆبوونەوەكانی شاندی هەرێمی كوردستان بەردەوامن و ئەو داتایانەی پێویستن، بە وەزارەتی دارایی عێراق دراون.

ئەو بە كەناڵی كوردستان24ی راگەیاندووە، دووپات لەسەر پشكی 17%ی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان دەكەنەوە و باسی لەوە كردووە كە "دەمانەوێت لەگەڵ بەغدا بگەینە رێككەوتن و رێككەوتنەكەیش لەسەر نەمای دەستوور بێ‌".

بەقسەی گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، شاندەكە پێناچێ‌ وا زوو بگەڕێنەوە، چونكە دەڵێ‌، لەگەڵ هەموو لایەنەكاندا كۆ دەبینەوە. 



وشە - وشه‌