ده‌یان ساڵه زانایان و توێژینه‌وه‌كان هه‌میشه دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه خواردنی گۆشتی سوور مرۆڤ ڕووبه‌ڕووی نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره‌كان و جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشك و جۆره‌كانی شێرپه‌نجه و چه‌ندان نه‌خۆشی تر ده‌كاته‌وه، به‌ڵام له‌م دواییه زانایانی زانكۆی واشنتن نوێترین توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر مه‌ترسی خواردنی گۆشتی سوور له‌سه‌ر جه‌سته و ته‌ندروستی مرۆڤ بڵاوكرده‌وه، كه به ته‌واوی ئه‌و زانیارییانه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك خواردنی گۆشتی سوور هۆكار نییه بۆ تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی قۆلۆن و مه‌مك و شه‌كره و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و جۆره‌كانی جه‌ڵته.
به ڕێژه‌یه‌كی ڕه‌ها سه‌رجه‌م توێژینه‌وه‌كانی پێشوو ئه‌وه‌یان پشتڕاست كردووه‌ته‌وه، كه گۆشتی سوور زۆر زیان به ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت و هۆكاره بۆ تووشبوون به جۆره‌ها نه‌خۆشی درم و مه‌ترسیداره، بۆ گه‌یشتن به ڕاستی ئه‌نجامی ئه‌و توێژینه‌وانه و به پشتبه‌ستن به ته‌كنه‌لۆجیای سه‌رده‌م و پێشڤه‌چوونی زانست، دووباره زانایانی په‌یمانگه‌ی پێوانه‌ی ته‌ندروستی و هه‌ڵسه‌نگاندن له زانكۆی واشنتن توێژینه‌وه‌یه‌كی وردیان له‌باره‌ی كاریگه‌ری خواردنی گۆشتی سوور و ده‌رئه‌نجامه‌كانی له‌سه‌ر جه‌سته و ته‌ندروستی مرۆڤ ئه‌نجام دایه‌وه و ده‌رئه‌نجامه‌كه‌یشی تووشی سه‌رسڕمان و شۆكی كردن، كاتێك بۆیان ڕوون بووه‌وه كه گۆشتی سوور مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كان زیاد ناكات و هه‌موو ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی كه پێشوو ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌یان لێ ده‌خراوه، به هه‌ڵه‌داچوون و دوورن له ڕاستییه‌وه.
له ناوه‌رۆكی
توێژینه‌وه نوێكه هاتووه، كه به‌ڵگه‌ی زۆر لاواز و حاشاهه‌ڵنه‌گرمان دۆزییه‌وه، كه خواردنی گۆشتی سوور ده‌كه‌ن به هۆكار بۆ تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی قۆلۆن و مه‌مك و شه‌كره و نه‌خۆشییه‌كانی تری دڵ و جه‌ڵته‌ی مێشك و خوێنبه‌ربوونی ناوه‌وه، مه‌به‌ستیش لێره‌دا گۆشتی سووری فرێش و تازه‌یه دوور له خۆشكردن و ئاماده‌كردن و فرۆشتنه‌وه‌ی له ماركێته‌كان.
زانایان ماوه‌ی زیاتر له 10 ساڵه به‌رده‌وامن له كاركردن له‌سه‌ر ئه‌و توێژینه‌وه‌یه بۆ گه‌یشتن به ئه‌نجامێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه، چونكه كاتێك به‌راوردی گیانه‌وه‌ره گۆشتخۆره‌كان و ڕووه‌كخۆره‌كانیان كرد، بۆیان ڕوونبووه‌وه كه گۆشتخۆره‌كان به‌رده‌وام خاوه‌نی ته‌ندروستییه‌كی باشتر و به‌هێزترن به‌راورد به ڕووه‌كخۆره‌كان، كه‌واته بۆچی له مرۆڤدا خواردنی گۆشت ده‌بێته هۆكار بۆ تووشبوونی جۆره‌ها نه‌خۆشی مه‌ترسیدار و له گیانه‌وه‌ره گۆشتخۆره‌كان ئه‌وه ڕوو نادات، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌وه به‌رده‌وام گومانی ئه‌وه هه‌بوو، كه خواردنی گۆشتی سوور ناكرێ هۆكاری سه‌ره‌كی و بنه‌ڕه‌تی بێت، بۆ تووشبوون به‌و هه‌موو نه‌خۆشییه درمه كه پێوه‌ستكراوه به خواردنی گۆشتی سووره‌وه.
د. ستڤین نۆڤێلا پسپۆری ده‌مار له زانكۆی ییل و سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی نیوئینگلاند بۆ گومان له توێژینه‌وه‌كان له‌وباره‌وه گوتی، به‌ڵگه‌ی مه‌ترسیداربوونی خواردنی گۆشتی سوور له‌سه‌ر ده‌ماره‌كانی سووڕی خوێن و هه‌سته ده‌ماره‌كان به ته‌واوی لاوازه و مه‌ترسی ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر ده‌ماره‌كان به‌هۆی خواردنی گۆشتی سووره‌وه دروست نابێت، به پێچه‌وانه‌وه به‌ڵگه‌ی زۆر هه‌ن كه خواردنی سه‌وزه‌واته‌كان ده‌بن به مه‌ترسی له‌سه‌ر ده‌ماره‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤ. ئه‌و توێژینه‌وه‌یش به ته‌واوی پشتڕاستی بێ زیانی گۆشتی سووری له‌سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ كردووه‌ته‌وه.
توێژه‌ران له ماوه‌ی چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوو بۆ به‌رده‌وامبوون له‌و توێژینه‌وه‌یه داتابانكێكی زۆر گه‌وره‌یان دروست كردووه و له ماوه‌ی ئه‌و ساڵانه داتا و ژماره و زانیاری زانستی و پشتڕاستكراوه‌یان كۆكردووه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر كردوون و دواتر له‌و داتابانكه هه‌ڵیانگرتوون، تا دواجار به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی داتابانكه‌كه به پشتبه‌ستن به‌و زانیارییه زانستیانه‌ی كه چه‌ندان ساڵه تێیدا هه‌ڵده‌گیرێت، ڕێژه‌یه‌كی گونجاو و زۆر ورد بخه‌نه‌ڕوو.
كاتێكیش له ماوه‌ی ڕابردوو له كاره‌كانیان ته‌واوبوون و بڕیاریاندا ده‌رئه‌نجامی توێژینه‌كه ده‌ربخه‌ن و بیخه‌نه خزمه‌تی مرۆڤایه‌تییه‌وه، به ته‌واوی تووشی سه‌رسڕمانبوون، چونكه هیچ گومانێك له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌بوو، كه گۆشتی سوور به هیچ شێوه‌یه‌ك زیانبه‌خش نییه بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤه‌وه و هۆكارێكیش نییه بۆ تووشبوون به نه‌خۆشییه درم و مه‌ترسیداره‌كان، بۆیه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو كه هه‌میشه ئه‌و زانیارییانه له توێژینه‌وه‌كان و له‌لایه‌ن پزیشكانه‌وه گوتراوه‌ته‌وه، كه دوور بكه‌وینه‌وه له خواردنی گۆشتی سوور، ئه‌مه دووره له ڕاستییه‌وه.
د.ئیمانوێلا جاكیدۆ پرۆفیسۆری زانستی پێوانه‌كردنی ته‌ندروستی له زانكۆی واشنتن و سه‌رپه‌رشتیاری یه‌كه‌می ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌یش له‌وباره‌وه دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه له ئه‌نجامی كارێكی زۆر ورد و زانستی توانیمان ڕاستییه‌كان بخه‌نه‌ڕوو، ئه‌مه‌یش ئه‌زموونێكی نوێیه كه به پشتبه‌ستن به ته‌كنه‌لۆجیا و زانستی سه‌رده‌مه‌وه، توێژینه‌وه‌یه‌كی وا ده‌گمه‌ن و دوور له هه‌ڵه به‌ده‌سته‌وه بده‌ین، ئه‌وه‌یش به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕوونبووه‌ته‌وه كه هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ و به‌هێز نییه كه پشتڕاستی ئه‌وه بكاته‌وه، كه گۆشتی سوور زیانبه‌خش و مه‌ترسیداره، بۆیه به ڕه‌چاوكردنی ئه‌و سیسته‌مه نوێیه‌ی توێژینه‌وه‌ی زانستی به پشتبه‌ستن به ته‌كنه‌لۆجیای سه‌رده‌م به‌رده‌وام ده‌بین له توێژینه‌وه له زۆر بواری تر كه تا ئێسته مرۆڤایه‌تی له‌و بڕوایه‌دایه كه هه‌ڵه و زیانبه‌خشه و له‌وانه‌یه به ڕێگه‌ی توێژینه‌وه‌ی زانستی به پشتبه‌ستن به ته‌كنه‌لۆجیای سه‌رده‌مه‌وه بتوانین زۆر هه‌ڵه‌ی تری زانست به‌گشتی و زانستی پزیشكی و خۆراكناسی به تایبه‌تی ڕاست بكه‌ینه‌وه.