رێژه‌ی په‌ستاندنی بزوێنه‌ر ''Engine Compression Ratio''، رێژه‌یه‌كه بۆ ده‌رخستنی توانای بزوێنه‌ر له په‌ستاندنی تێكه‌ڵه‌ی هه‌وا و سووته‌مه‌نی له‌ناو ژووری سووتان ''سلنده‌ر''، به یه‌كێك له هه‌ره تایبه‌تمه‌ندییه سه‌ره‌كی و بایه‌خداره‌كانی بزوێنه‌ر هه‌ژمار ده‌كرێ، كه راسته‌وخۆ كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر هێز و توانای بزوێنه‌ر و بڕی خه‌رجی سووته‌مه‌نی ئۆتۆمبێل ده‌بێت.
ئاراس ئه‌حمه‌د شاره‌زای بواری میكانیكی، بۆ ''وشه'' گوتی، له‌گه‌ڵ نه‌خشه‌كێشان و دروستكردنی هه‌ر بزوێنه‌رێك، رێژه‌ی په‌ستاندنی تایبه‌ت به‌خۆی دیاری ده‌كرێت كه پێوانه ده‌كرێ به‌رێژه‌ی نێوان زۆرترین قه‌باره‌ی سلنده‌ر، به‌واتایه‌كی تر ئه‌گه‌ر رێژه‌ی په‌ستاندنی بزوێنه‌رێك 10:1 بێت، واته ئه‌م بزوێنه‌ره توانای په‌ستاندنی تێكه‌ڵه‌ی هه‌وا و سووته‌مه‌نی ناو سلنده‌ری به 10 هێنده‌ی قه‌باره‌ی خۆی هه‌یه.
ئه‌وه‌یشی گوت، به‌گشتی بزوێنه‌ری به‌نزین ڕێژه‌ی په‌ستاندنی له نێوان 8:1 بۆ 14:1دایه، به‌ڵام ئه‌م رێژه‌یه له بزوێنه‌ری گازدا به‌رزتره و به‌زۆری له نێوان 15:1 بۆ 23:1دایه، به‌كارهێنانی تۆربۆجارجه‌ر و سوپه‌رجارجه‌ر، قه‌باره‌ی سلنده‌ر و درێژی قۆڵ به‌گن و شێوازی پستۆن و چه‌ند شتێكی تر، ڕۆڵی سه‌ره‌كی ده‌گێڕن له دیاریكردنی رێژه‌ی په‌ستاندن بۆ هه‌ر بزوێنه‌رێك.
''به‌رزیی رێژه‌ی په‌ستاندن هۆكاره بۆ دروستبوونی په‌ستانێكی به‌هێز و به‌رهه‌مهێنانی گه‌رمییه‌كی زۆر له ژووری سووتان، له ئه‌نجامدا ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی زیادبوونی هێز و زه‌بری بزوێنه‌ر، هه‌روه‌ها كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی خه‌رجی سووته‌مه‌نی و بڕی ده‌رپه‌ڕینی گازی زیانبه‌خش ده‌بێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌رزی رێژه‌ی په‌ستاندن سوودێكی زۆری هه‌یه بۆ ئۆتۆمبێل، به‌ڵام كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێن، ده‌ستكراوه نین له زیادكردنی رێژه‌ی په‌ستاندن به‌شێوه‌یه‌كی زۆر و هه‌ڕه‌مه‌كی ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ی خواره‌وه:
یه‌كه‌م: تا رێژه‌ی په‌ستاندن به‌رز بێت داخورانی پارچه‌كانی بزوێنه‌ر زیاتر ده‌بێت.
دووه‌م: ئه‌گه‌ری ڕوودانی حاڵه‌تی نۆكین ''دیلكۆ لێدان'' زۆرتر ده‌بێت.
سێیه‌م: ده‌نگ و له‌رزینی بزوێنه‌ر زۆرتر ده‌بێته‌وه.
چواره‌م: به‌رزبوونه‌وه‌ی بڕی دروستبوونی گازی ئۆكسیدی نایترۆجین NOx له‌ناو دووكه‌ڵی ئه‌كسۆزی ئۆتۆمبێل.