له دوای رووداوه‌كانی هه‌شتی ته‌مووزی ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، تا ئێسته دۆخی ناوخۆی حزبه‌كه بارته‌قای ئێسته نه‌گه‌یشتووه‌ته خاڵێكی مه‌ترسیدار، ده‌سته‌كان له‌ناو ئه‌و حزبه‌دا یه‌كتر باده‌ده‌ن و مه‌نجه‌ڵی كێشه‌كانیش به خێرایی ده‌كوڵێ.
رووداوه‌كانی هه‌شتی ته‌مووزی ساڵی ڕابردوو، سه‌ره‌تای ته‌قینه‌وه‌ی كێشه‌كانی نێوان لاهوور شێخ جه‌نگی و بافڵ تاڵه‌بانی بوو، له‌وكاته‌وه ده‌زگای زانیاری و ته‌واوی هێزه ته‌ناهییه‌كانی ئه‌و حزبه كه‌وته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی بافڵ تاڵه‌بانی و ئه‌وه‌یش به ته‌واوی هاوكێشه‌كانی له‌ناو ئه‌و حزبه‌دا گۆڕی.
پێوه‌ندییه‌كانی لاهوور شێخ جه‌نگی و بافڵ تاڵه‌بانی
هێشتا له ده‌ستبادانی یه‌كتردا، لاهوور شێخ جه‌نگی و بافڵ تاڵه‌بانی ده‌ستیان شل نه‌كردووه، به پێچه‌وانه‌وه رووداوه‌كانی ئه‌مدواییه دۆخه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئه‌وان توندتر كرد. ئێسته پێوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌و دوو هاوسه‌رۆكه‌ی پێشوو له‌وپه‌ڕی خراپیدایه، ئه‌وه‌یش به‌هۆی گومان و ترسی به‌رده‌وامی بافڵ تاڵه‌بانی كه پێی وایه له هه‌ر خوله‌كێدا بێ، لاهوور شێخ جه‌نگی به جۆرێكی تر ده‌گه‌ڕێته‌وه مه‌یدان.
له دوای رووداوه‌كانی هه‌شتی ته‌مووزی ساڵی رابردوو، جگه له دووجار پێوه‌ندیكردن و جارێكیش دانیشتن، هیچ پێوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆ له نێوانیان نه‌بووه.
ئه‌وه‌ی ئێسته دۆخی ناوخۆی یه‌كێتی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان لاهوور شێخ جه‌نگی و بافڵ تاڵه‌بانی توندتر كردووه، چه‌ند كرده‌یه‌كه كه بووه‌ته هۆی نیگه‌رانیی زیاتری لاهوور شێخ جه‌نگی كه ئه‌وانیش تیرۆركردنی موراد كانی كورده‌یی له رانیه، له‌مدواییانه‌یشدا تیرۆركردنی عه‌قید هاوكار جاف ئه‌فسه‌ری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، كه هه‌ردوو فه‌رمانده‌كه پێشتر كاریان بۆ لاهوور شێخ جه‌نگی ده‌كرد و به‌شێكی سه‌ره‌كی بوون له ده‌زگای زانیاری.
ترسی بافڵ تاڵه‌بانی له دوای ئه‌و رووداوانه زیاتر بوو، چونكه بینی رای گشتی پشتگیری له كرده‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه ناكات، هاوكات جووڵه‌كانی لاهوور شێخ جه‌نگی به‌تایبه‌ت سه‌ردانی بۆ به‌ریتانیا و ئه‌نجامدانی چه‌ندان كۆبوونه‌وه و پێوه‌ندیكردنی به سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ترسه‌كه‌ی گه‌یانده لووتكه.
به ڕوونی دۆخه‌كه به جۆرێك دابه‌ش بووه كه بافڵ تاڵه‌بانی له‌پاڵ لێدوان و قسه‌كانی "ده‌ركراوه‌كان ده‌ركراون و تا 100 ساڵی تر نایه‌نه‌وه ناو یه‌كێتی"، كرده‌ی جۆراوجۆر ده‌كات. به‌تایبه‌ت كه له چله‌ی تیرۆری عه‌قید هاوكار جاف، ئه‌ژی ئه‌مین راوێژكار له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی كوردستان گوتی، تا ئێسته‌یش له‌لایه‌ن تاقمێكی له یاسا ده‌رچوو، ده‌یان كارمه‌ندی ئاسایشی و هاووڵاتی و چالاكان گیراون. به‌ڵام نه‌یگوت ئه‌وانه كێن و پێشتر سه‌ربه كێ بوون؟. ئاماژه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كه ترسی بافڵ تاڵه‌بانی له هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له‌ناو یه‌كێتی په‌نابردنه بۆ هه‌موو كارێك كه رێگری بكات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌راورد به‌و ترسه‌ی به بافڵ تاڵه‌بانییه‌وه دیاره، لاهوور شێخ جه‌نگی هێمن و له‌سه‌رخۆیه و دووره له‌و هه‌ڵچوونانه‌ی له سه‌رده‌می هاوسه‌رۆكیدا هه‌یبوو، به‌ڵام لێدوانه‌كانی كاریگه‌رییان له‌سه‌ر دۆخی ناوخۆی یه‌كێتی هه‌بووه، به‌تایبه‌ت كه له دواین لێدوانی‌دا گوتی، ئه‌گه‌ر پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پارتیش هه‌بێت ئاساییه.
هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له كوێوه ده‌ست پێ ده‌كات؟
ئایا ئێسته سه‌رده‌می هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه له‌ناو یه‌كێتی یان جارێ لێی ده‌گه‌ڕێن دۆخه‌كه باشتر بكوڵێ؟ ئه‌وه پرسیاری رژدی ئێسته‌ی ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و سه‌ركرده ناڕازییه‌كان و ئه‌وانه‌یه كه رۆژانێك له لاهوور جه‌نگی نزیك بوون.
بڵاو كرده‌وه ئه‌و به‌یاننامه‌ی شه‌وی رابردوویش به‌ناوی 15 سه‌ركرده‌ی ناو یه‌كێتی كه دووپات ده‌كه‌نه‌وه پێویسته ئه‌و قۆناغه له‌ناو یه‌كێتی به كۆتا بێت، ده‌ریده‌خات كه تا ئاستێكی به‌هێز ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له سه‌رده‌می ئێسته‌ی یه‌كێتی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه پێوه‌ندی به كوڵانی باشتر هه‌یه.
به گوته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بافڵ تاڵه‌بانی له‌وه تێگه‌یشتووه كه یه‌كێتی به‌رگه‌ی ته‌نیا یه‌ك هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی تر ده‌گرێ له دژی ماڵی مام جه‌لال، بۆیه به هه‌موو جۆرێك پارێزگاری له‌و دۆخه‌كه ده‌كات، هه‌رچیش بكه‌وێته ده‌ستی دژی ئه‌و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه به‌كاری ده‌هێنێ.
به‌ڵام وه‌ك سه‌رچاوه‌كه‌ی ناو یه‌كێتی ده‌ڵێ، هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له‌ناو یه‌كێتیدا له‌سه‌ر كه‌س و هیچ ناوه‌ستێ و هه‌ركاتێك پێویست بێت روو ده‌دات، بۆیه ئه‌وه‌ی ئێسته هه‌یه ته‌نیا پێوه‌سته به به‌رزكردنه‌وه‌ی كارته له‌لایه‌ن لاهوور شێخ جه‌نگییه‌وه.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له مێژووی خۆیدا، هه‌وراز و نشێوی زۆری بینیوه، به‌ڵام هیچ كات نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی كه جووتئامۆزا ئێسته به یه‌كتری ده‌كه‌ن، كێشه‌كانیان ژه‌هرخواردكردن و تیرۆر و كوشتن و گرتن و ده‌ركردنی تێبكه‌وێ.