رەشەبایەك لە خۆرەوە بەرەو زەوی دێت

:: PM:06:12:30/11/2022 ‌

شارەزایانی گەردوونناسی دووپاتیان كردەوە كە لە چەند سەعاتی داهاتوودا، گەردوون دووچاری دیاردەیەكی دەگمەن و مایەی نیگەرانی دەبێتەوە، كاتێك رەشەبایەك لە خۆرەوە بەرەو هەسارەی زەوی دێت.

ئەمڕۆ چوارشەم شارەزایان گوتیان، لە چەند سەعاتی داهاتوو لە قۆڵاییەكی شێوەی دۆڵ لە بەرگە هەوای خۆرەوە، كە بە كونی تاجی ناسراوە، رەشەبایەك بەرەو هەسارەی زەوی دێت، كە بریتییە لە رەشەبایەكی خۆری بە خێراییەكی گەورە، تا 1.8 ملیۆن میل لە سەعاتێك، بەرەو زەوی دێت. 

شارەزایان روونیان كردەوە، ئەوەی جێی نیگەرانییە ئەگەری هەیە ئەو رەشەبایە كێشە بۆ تۆڕی وزە و ئاراستەی كەشتییە ئاسمانییەكان دروست بكات، ئەو كونە دووشەمی رابردوو 28ی تشرینی دووەم ئاشكرا كراوە و ئەگەری هەیە رەشەباكە لە 1ی كانوونی یەكەم بگاتە زەوی، وەك دامەزراوەی "Space Weather Live "، تایبەت بە فەلەكناسی باسی كردووە. 

دامەزراوەكە رەشەباكەی بە "G1"، پۆلێن كردووە، كە پلەبەندییەكەی لە یەك بۆ پێنج ئاست پێك هاتووە، بۆیە ئەگەرچی بە لاواز دادەنرێت، بەڵام توانای دروستكردنی كێشەی بۆ تۆڕی وزە و مانگە دەستكردەكان هەیە. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل