وه‌ك هه‌موو حكوومه‌ته‌كانی تر كه له دوای 2003 له عێراق پێكهێنراون و حوكمی وڵاته‌كه‌یان كردووه، حكوومه‌تی ئێسته‌ی عێراقیش به سه‌رۆكایه‌تیی محه‌مه‌د شیاع سوودانی گومانی زۆری له‌سه‌ر دروست بووه، كه به‌ڵێنه‌كان و ئه‌جێندای حكوومه‌ته‌كه جێبه‌جێ بكات و زۆرێك له چاودێران و شاره‌زایانیش له‌و بڕوایه‌دان، كه ئه‌وه‌ی ڕوو ده‌دات به ناوی گێڕانه‌وه‌ی پاره‌ی دزراوی عێراق و دزی سه‌ته، ته‌نیا بۆ خۆ ده‌ربازكردنه له به‌رپرسیاریه‌تی و به پێچه‌وانه‌وه حكوومه‌تی سوودانی هه‌رگیز ناتوانێ سه‌ره گه‌وره‌كانی پشت گه‌نده‌ڵی و دزینی سامانی گشتی وڵات بگرێ و په‌لكێشی به‌رده‌م دادگه‌یان بكات.
یه‌كێك له به‌نده سه‌ره‌كییه‌كانی كارنامه‌ی حكوومه‌تی محه‌مه‌د شیاع سوودانی ده‌ستكردنه به هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش چه‌ندان هه‌نگاو له‌لایه‌ن سوودانییه‌وه له‌وباره‌وه گیراوه‌ته‌به‌ر، تا بتوانێ متمانه‌ی شه‌قام و جه‌ماوه‌ری عێراق به‌ده‌سبهێنێت، كه به كرده‌یی حكوومه‌ته‌كه‌ی ڕووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه كارێكی قورسه و خه‌ڵكی عێراق به ته‌واوی له‌و به‌ڵێنه زۆرانه و له‌خشته‌بردنانه سیاسییه‌كان و سه‌رۆكی حكوومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كان بێزاربوون و متمانه‌یان به‌و هه‌نگاوانه نییه و به گومانه‌وه لێی ده‌ڕوانن.
هۆی ئه‌مه‌یش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه خه‌ڵكی عێراق ئه‌زموونێكی ناخۆش و تاقیكراوه‌یان له‌سه‌ر ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی فیدڕاڵییه‌وه هه‌یه، چونكه یه‌كێك له ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی كارنامه‌ی سه‌رجه‌م حكوومه‌ته‌كان كه له دوای 2003ه‌وه له عێراق پێكهێنراون، بریتی بووه له نه‌هێشتن و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، به‌ڵام سه‌رجه‌میان به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و به‌ڵێن و كارنامه‌یه هه‌نگاویان ناوه و توانای ئه‌وه‌یان نه‌بووه كه سه‌ره گه‌وره‌كانی پشت گه‌نده‌ڵی و دزینی سامانی گشتی و به هه‌ده‌ردانی بگرن و بیانخه‌نه گرتووخانه‌وه. هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م حكوومه‌ته‌كان له چه‌ند مانگی ته‌مه‌نیاندا چه‌ند هه‌نگاوێكی ڕووكه‌شیان به ناوی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ناوه، به‌ڵام ئه‌مه درێژه‌ی نه‌كێشاوه و به‌رده‌وامی نه‌بووه، جیا له‌وه‌یش ئه‌وانه‌ی كه له‌و چه‌ند مانگه كاریان له‌سه‌ر ده‌كرێن و بكه‌رانی سزا ده‌درێن و ده‌گیرێن، كه‌سانی پله نزمن ده‌كرێن به قوربانی بۆ شاردنه‌وه و داخستنی دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی، كه به‌رپرسه گه‌وره و باڵاكانی سیاسیه‌ت له به‌غدا ئه‌نجامیان داوه.
حكوومه‌تی سوودانیش هه‌مان هه‌نگاوی گرتووه‌ته‌به‌ر، به تایبه‌ت كه له ڕۆژانی ڕابردوو گرتنی هه‌یسه‌م جبووری ڕاوێژكاری دارایی سه‌رۆكی پێشووی حكوومه‌تی عێراق مسته‌فا كازمی ڕاگه‌یه‌نرا، كه فه‌رمانی گرتنه‌كه‌یشی پێوه‌ندی به‌و ددانپێدانانه‌وه هه‌یه كه پێشتر نوور زوهێر خاوه‌نی كۆمپانیای ئه‌لئه‌حده‌ب و تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی دۆسیه‌ی "دزی سه‌ته" ده‌گه‌ڕێته‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش به‌راوردی سامانی جبووری به‌ر له چوونی بۆ نێو حكوومه‌ت كراوه و به ته‌واوی ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه، كه سامانه‌كه‌ی زۆر زیادی كردووه، بۆیه گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه جبووری پێوه‌ندی به دۆسیه‌ی دزینی سه‌ته‌وه هه‌یه و فه‌رمانی گرتنی ده‌ركراوه و خراوه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
دوای ده‌ستكردنی لێكۆڵینه‌وه‌كانی حكوومه‌تی نوێ و به‌رپاكردنی هه‌ڵمه‌تێكی دژایه‌تیكردنی گه‌نده‌ڵی، ئه‌مه یه‌كه‌م كه‌سایه‌تی نێو حكوومه‌ته كه له‌سه‌ر دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی گیراوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا له نێو شه‌قامی عێراق، گرتنی جبووری ده‌یان پرسیاری له دوای خۆی دروست كردووه و هه‌مووان پرسیاری ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه پێویسته بوه‌ستن، تا ببینن حكوومه‌تی سوودانی تا كوێ ده‌توانێ كه سه‌ره گه‌وره‌كان و به‌رپرسه باڵاكانی پشت گه‌نده‌ڵییه زه‌به‌لاحه‌كان بگرێ و دۆسیه‌كانیان هه‌ڵبداته‌وه.
زۆربه‌ی شاره‌زایان و چاودێرانی عێراق به دووری ده‌زانن كه حكوومه‌تی سوودانی بتوانێ هه‌نگاوێكی له‌م چه‌شنه بگرێته‌به‌ر و ته‌نیا ئه‌وانه‌ی كه له پله‌ی ئاساییدان ده‌كرێن به قوربانی و ده‌گیرێن و ده‌خرێنه گرتووخانه‌وه، ئه‌وانه‌یشی كه له بنه‌ڕه‌تدا فه‌رمانی دزینی سامانی گشتی وڵاتیان داوه و له پێگه‌ی به‌رزدان بێ هیچ ناوهێنانێك دۆسیه‌كانیان دیزه‌به‌ده‌رخۆنه ده‌كرێ و هه‌رگیز جارێكی تر باسی لێوه بكرێته‌وه.
ئه‌حمه‌د ئه‌لریس سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌وباره‌وه ئاكشرای كرد، گه‌نده‌ڵی له عێراق ڕیشه‌ی قووڵی داكوتاوه و زۆر به به‌هێزی جێگیر بووه، له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی عێراقیش زۆرترین پشتیوانی له گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی كراوه و په‌نجه‌ی تۆمه‌تیش ئاراسته‌ی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كرێ كه له به‌غدا موماره‌سه‌ی سیاسه‌تیان كردووه و له پۆسته حكوومیه گرنگه‌كاندا بوون.
زیاتر گوتی، سوودانی ناتوانێ زۆرترین گه‌نده‌ڵ بگرێ و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكات، ئه‌گه‌رچی ناوی گه‌نده‌ڵكاران و جۆری گه‌نده‌ڵییه‌كانیشیان له‌لای ئه‌و و خه‌ڵكی عێراق ئاشكران، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی ئه‌و گه‌نده‌ڵییه زه‌به‌لاحانه‌یان كردووه، پشتیوانی سوودانین و ده‌نگیان به حكوومه‌ته‌كه‌ی ئه‌و داوه، له ئه‌گه‌ری ده‌ستبردنی سوودانیش بۆ دۆسیه‌كانیان، مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه گه‌نده‌ڵكاره گه‌وره‌كان له په‌رله‌مان دانیشتنی متمانه وه‌رگرتنه‌وه له حكوومه‌ت ئه‌نجام بده‌ن و كۆتایی به حكوومه‌تی سوودانی بهێنن.