كوڕی سەرۆك هۆزێكی جاف و ئامۆزای عەتا سەراوی هاتە ریزەكانی پارتییەوە

:: PM:11:06:01/12/2022 ‌

بەهۆی سیاسەتە ناڕوون و ناسەقامگیرەكانی هەندێك لە سەرانی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان، بێزاری و بێئومێدبوونی كادیرەكانی ئەو حزبە روو لە هەڵكشانە، لەو ناوەدا رائید بارزان مام والی، كوڕی سەرۆك هۆزێكی جاف و ئامۆزای عەتا سەراوی و ئەفسەر لە  هێزەكانی حەفتا، هاتە ناو پارتی و دەڵێت ئەو كارەی بە قەناعەتەوە كردووە.

بارزان مام والی بە "وشە"ی گوت، بوونم بە پارتی راستە و چەند رۆژێكە پێوەندیم بەو حزبەوە كردووە، هەروەها ئەمە تەنیا بۆچوون و بیروباوەڕی خۆمە كە وای كرد بێمە ناو پارتی و هیچ گوشار یان هۆكاری تر نییە.

زیاتر گوتی، سەردانی مەزاری نەمران دەكەم و هەواڵی دامەزراندنی 40 كەسیش لەگەڵم، دوورە لە راستییەوە و من هیچم ناوێت، دووپاتی كردەوە، من بۆ دامەزراندن و پارە  و مادە نەبووم بە پارتی، بەڵكو تەنیا بیروباوەڕ و قەناعەتی خۆمە.

شایەنی باسە بارزان مام والی، كوڕی سەرۆك عەشیرەتی یووسف جانی جافە و لە هێزەكانی حەفتا پلەی رائیدە، ئامۆزای عەتا سەراوی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نێشتمانیی كوردستانە  و پێگەیەكی بەهێزی لە ناوچەی شارەزوور و سەیدسادق هەیە .





وشە - تایبه‌ت