چەند ڕۆژێك پشوو راگەیەنرا

:: PM:12:05:02/12/2022 ‌
لە مانگی 12 لە هەرێمی كوردستان چەند ڕۆژێك پشوو هەیە بەشێكیان بۆ تەواویی فەرمانبەران و قوتابیانە بەشێكیشیان تەنیا بۆ قوتابیان و پێوەندی بە تاقكردنەوەكانەوە هەیە.

ئەمڕۆ هەینی دووی كانوونی یەكەم، بەپێی بەدواداچوونی "وشە" بۆ خشتەی پشووەكان لە سایتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاو كراوەتەوە تێدا هاتووە، ڕۆژی 25ـی كانوونی یەكەم لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە ئەویش بەبۆنەی لە دایكبوونی حەزرەتی مەسیح.

پشوویەكی تریش كە دیاری كراوە یەكی كانوونی دووەمە واتا ساڵی نوێیە بۆ تەواوی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانە.

هەرچی پێوەندی بە پشووی قوتابخانەكە لە 24ـی كانوونی یەكەم پشووی وەرزی یەكەم دەست پێ‌ دەكات و لە دووی كانوونی دووەم دەوام دەست پێ‌ دەكاتەوە.




وشە - رامیار جەواد