له كتێبی بارزانی و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد، به‌رگی پێنجه‌م كه له‌لایه‌ن سه‌رۆك بارزانییه‌وه نووسراوه، چه‌ندان رووداوی گرنگی مێژوویی تێدایه و له به‌شی یازده‌یه‌می كتێبه‌كه‌دا كه تایبه‌ته به گه‌ڕی یه‌كه‌می شه‌ڕی ناوخۆ هۆكار و ئه‌نجامه‌كان خراونه‌ته ڕوو.
سه‌رۆك بارزانی له لاپه‌ڕه 221ی كتێبه‌كه‌دا و له باسی بارودۆخی كوردستان به‌ر له هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ناوخۆ نووسیویه‌تی، دوای ئه‌وه‌ی بڕیار درا له كوردستان هه‌ڵبژاردن بكرێ، هه‌ر زوو هه‌ندێك ئاماژه و هێمای شه‌ڕی خۆكوژی خۆیان ده‌رخست، راستیتان ده‌وێ ئه‌گه‌ر له‌كاتی راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئایاری 1992دا شێوازی په‌نجا به په‌نجا قبووڵ نه‌كرابوایه، یه‌كێتی ئه‌وكات ده‌ستی به‌شه‌ڕ ده‌كرد، سروشتی یه‌كێتی به‌شێوه‌یه‌ك نه‌بوو كه له‌بواری پراكتیكدا شه‌ریك بوون په‌سه‌ند بكات، به‌ڵكو هه‌موو شتێكی بۆ خۆی و به مافی خۆی ده‌زانی، ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی هه‌ڵگری بیری ماوی و پۆپۆلیستی و تۆتالیتاری بوون، وه‌همێكی وایان لا دروست ببوو كه له ڕێی زه‌بروزه‌نگ و سه‌ربازییه ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو كوردستاندا بگرن. له هه‌رشوێنێك باڵاده‌ست و ده‌ستڕۆیشتوو بان گرفتیان بۆ پارتی دروست ده‌كرد و خۆیان له ڕێككه‌وتننامه‌كان ده‌دزییه‌وه، زۆر جار ته‌نیا دوای یه‌ك كاتژمێر رێككه‌وتنه‌كان پێشێل ده‌كران، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه هه‌موو به‌رپرسانی یه‌كێتی وه‌ك یه‌ك بیریان نه‌ده‌كردنه‌وه و یه‌ك بۆ چوونیان نه‌بوو.
" زۆریان پێیان خۆش بوو و داوایان ده‌كرد هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ پارتیدا ببه‌ستن، چونكه ده‌یانزانی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ پارتی، له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستان و خودی یهكێتیشدایه، به‌ڵام به‌شێكیان وا په‌روه‌رده كرابوون نه هیچ شه‌رمیان هه‌بوو نه ویژدانیان ده‌جووڵا و گاڵته‌یان به هه‌موو شتێك ده‌هات، وێنه‌یه‌كی كامڵ بوون له شموولیهت و پۆپۆلیزم، چه‌ندان جار له‌گه‌ڵ مام جه‌لال نیگه‌رانی و ترسی خۆم له‌و جۆره ره‌فتار و ههڵسوكهوتانهدا راگه‌یاندووه" سه‌رۆك وای نووسیوه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، هه‌ڵسوكه‌وت و ره‌فتاری ژماریه‌ك له به‌رپرسانی یه‌كێتی، بووه هۆی تێكدان یان سه‌رنه‌كه‌وتن رێكه‌وتنامه و هاوپه‌یمانی نێوان پارتی و یه‌كێتی و ئاڵۆزبوونی زیاتری دۆخه‌كه.
هه‌روه‌ها سه‌رنجی خستووه‌ته سه‌ر رووداوێكی كه راسته‌وخۆ كاریگه‌ریان له‌سه‌ر تێكدانی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی هه‌بووه، وه‌ك:
•تیرۆركردنی چه‌ند كادیر و ئه‌ندامێكی پارتی كه به به‌ڵگه‌وه به بڕیار و به ده‌ستی به‌رپرسانی یه‌كێتی تیرۆر كران، بۆ نموونه، تیرۆركردنی مه‌لا عه‌بدولره‌حمان هه‌مزه كۆر و د.محه‌مه‌د باجه‌لان و ئه‌ندازیار عه‌زیز و به‌رێوه‌به‌ری كارگه‌ی جگه‌ره‌ی سلێمانی و د. نازدار عه‌لی بامه‌ڕنی له شه‌شی ئایاری 1992 و سه‌لاح شورته و فه‌قێ لاجانی و وه‌سمان ئاغا بارزانی وسیروان نه‌وڕۆڵی و محێدین ره‌حیم.
•كادیرێكی یه‌كێتی به‌ناوی بههائه سوور، به فه‌رمانی راسته‌وخۆی جه‌بار فه‌رمان، له سلێمانی به ئاڕ پێ چی، له وێنه‌ی بارزانی دابوو.
باسی له‌وه‌یش كردووه كه سه‌باره‌ت به هه‌موو ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وت و رووداوانه، له‌گه‌ڵ مام جه‌لال قسه‌م كرد و بابه‌ته‌كانم پێ گه‌یاند، به‌ڵام به كرده‌وه هیچ نه‌كرا، نازانم پێی نه‌كرا و ده‌ره‌قه‌تی ئه‌و به‌رپرسانه نه‌هات یان نه‌یویست بیكات؟ هه‌وڵێكی زۆرمان دا بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێی رێككه‌وتنی ستراتیجی له نێوان پارتی و یه‌كێتی سنوورێك بۆ ئه‌م دۆخه دابنرێ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌رك و مافه‌كانی نێوان هه‌ردوولا روون و دیاربێ، هیچ به‌دگومانی و شتی شاراوه نه‌مێنێ.