وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق رای ده‌گه‌یه‌نێت، كارتی ده‌سته‌به‌ری ته‌ندروستی ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و 300 هه‌زار كه‌س تۆمار ده‌كرێن، فه‌رمانبه‌ران به‌ڕێژه‌ی 1% مووچه‌كه‌یان به‌شداری له پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م دووی كانوونی دووه‌م، ساڵح حه‌سناوی وه‌زیری ته‌ندروستیی عێراق، له رێوڕسمی راگه‌یاندنی كارتی ده‌سته‌به‌ری ته‌ندروستی رای گه‌یاند، ده‌یانه‌وێ یاسای ده‌سته‌به‌ری ته‌ندروستی جێبه‌جێ بكه‌ن.
وه‌زیر روونی كرده‌وه، ره‌نگه خزمه‌تگوزارییه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان، پێنج ملیۆن دینار تێچووی بێ، ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه تۆمار بێ له‌و سندووقه و كارته‌كه‌ی هه‌بێت، 25%ی پاره‌كه ده‌دات، حكوومه‌تیش 75% ی پاره‌كه‌ی ده‌دات.
هه‌روه‌ها ره‌چاوی ئه‌وانه‌ش كراوه كه ده‌كه‌ونه چوارچێوه‌ی "چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی"، هه‌موو تێچووی خزمه‌تگوزارییه‌كان له ئه‌ستۆ ده‌گرێ.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان چۆن به‌شداری له‌و پرۆسیه ده‌كه‌ن، وه‌زیری ته‌ندروستی گوتی، فه‌رمانبه‌ری حكوومه‌ت به رێژه 1% مووچه‌كه‌ی مانگانه به‌شداری ده‌كات، له‌و چوارچێوه‌یه‌وه كه‌سوكاری فه‌رمانبه‌ریش كه فه‌رمانبه‌ر نین، سوودمه‌ند ده‌بن له‌و كارته.
به‌پێی پلانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق، بڕیاره 250-300 هه‌زار كه‌س له سیستمی ئه‌لیكترۆنی كارتی ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی تۆمار بكرێن. ساڵح حه‌سناوی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، پێویسته هاووڵاتییان پشتیوانی ئه‌و پڕۆژه‌یه بكه‌ن.
یاسای ده‌سته‌به‌ری ته‌ندروستی له ساڵی 2020، له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌رچووه كه له 41 ماده پێكهاتووه، بڕیار بوو له سه‌ره‌تای 2022 بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌ڵام به‌گوته‌ی وه‌زیر به‌هۆی كێشه‌وه نه‌چووه بواری جێبه‌جێكردن.