سەرۆك وەزیرانی پێشوو كۆچی دوایی كرد

:: AM:09:29:04/01/2023 ‌
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سەرۆك وەزیرانی ئێستەی ئوردن رای گەیاندووە، عەبدولسەلام ئەلمەجالی كە سەرۆك وەزیرانی پێشووی ئوردن بووە، شەوی رابردوو لە تەمەنی 98 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

پێگەی "شەفەق نیوز" ئەمڕۆ چوارشەم چواری كانوونی دووەم بڵاوی كردووەتەوە، سەرۆك وەزیرانی ئوردن بشر ئەلخساونە لە بەیاننامەیەكدا رای گەیاندووە، شەوی رابردوو عەبدولسەلام ئەلمەجالی سەرۆك وەزیرانی پێشووی ئوردن، لە تەمەنیی 98 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

ئەلخساونە لە بەیاننامەكەدا گوتوویەتی، مردنی ئەلمەجالی بۆشایی رژدی دروست دەكات كە لە ژیانی سیاسیی خۆیدا، بە دڵسۆزی خزمەتی وڵاتی لە هەردوو بواری ناوخۆ و دەرەوەدا كرد.

ئەلمەجالی لە ساڵی 1993 تا 1995وەك سەرۆك وەزیران و وەزیری بەرگریی ئوردن دەستبەكار بووە، هاوكات لە 1997 تا 1998یش بەهەمانشێوە سەرۆك وەزیرانی ئوردن بووە. جیالەوەی پێشتر وەزیری تەندروستی و وەزیری كاروباری ئەنجوومەنی سەرۆكایەتیی وەزیران بووە. ماوەیەكیش وەزیری پەروەردە و خوێندن بووە. هەروەها ئلمەجای بۆ ماوەیەكیش راوێژكاری پاشای كۆچكردووی ئوردن حوسێن بن تەڵال بووە.

جیا لەو پۆستانەی، ئەلمەجالی چەندان پۆستی ترییشی لە دەوڵەتی ئوردندا هەبووە.




وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د