"زۆمبی" تاوانبارەكەی بەغدا گیرا

:: AM:09:01:05/01/2023 ‌
سەرچاوەیەكی تەناهی لە بەغدا رای گەیاندووە، ئەو تاوانبارەی كە بە "زۆمبی بەغدا" ناسرابوو و بكوژی خاوەنی نووسینگەیەكی دراو لە بەغدا، هاتە گرتن.

پێگەی "شەفەق نیوز" ئەمڕۆ پێنجشەم پێنجی كانوونی دووەم بڵاوی كردووەتەوە، هێزێكی نەهێشتنی تاوان لە بەغدا، شوی رابردوو تاوانبار "س- ج"یان گرتووە كە چەندان تاوانی ئەنجام داوە، لەناویاندا كوشتنی خاوەنی نووسینگەیەكی دراو لە بەغدا. ئەو تاوانبارە بە "زۆمبی بەغدا" ناسرابوو.

سەرچاوەكە زیاتر گوتوویەتی، هێزێكی نەهێشتنی تاوان لە گەڕەكی كەرخی بەغدا، توانیان ئەو تاوانبارە كە وێڕای تەمەنی بچووكە و چەندان تاوانی ئەنجام داوە، بگرن.

یەك لە تاوانەكانی زومبی، سێ رۆژ بەرلە ئێستە بۆ دزین هێرشی كردووەتە سەر نووسینگەیەكی دراو لە گەڕەكی حوریەی بەغدا كە خاوەنەكەی ناوی حەیدەر هادییە و كوشتوویەتی، زومبی تاوانبارێكی مەترسیدارە.

سەرچاوەكە روونی كردووەتەوە كە كاتێك گیراوە، بەهۆی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر، سەرخۆش بووە. 


وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د