دۆلار شكا

:: AM:09:39:06/01/2023 ‌
نرخی دۆلار لە ئەمڕۆ لەگەڵ دوێنێ‌ نزیكەی هەزار دینار دابەزی و خاوەن نووسینگەیەكی دراو گۆڕینەوەش دەڵێت، كڕینی دۆلار لە بازاڕ كەمبووە.

ئێوارەی دوێنێ‌ 100 دۆلار گەیشتە 156 هەزار و 400 دینار ئەوەیش جارێكی ترسی دروست كرد كە ئەمڕۆ نرخی دۆلار نزیك بێتەوە لە 160 هەزار دینار.

ئەمڕۆ هەینی شەشی كانوونی دووەم، عەبدولرەحمان حاجی كەمال خاوەنی نووسینگەی دراو گۆڕینەوە، بە "وشە"ـی راگەیاند، ئەمڕۆ بەشێوەی چاوەڕوان نەكراو نرخی دۆلار لە بازاڕەكان دابەزینی تۆمار كرد.

زیاتر گوتی، ئێستە لە بازاڕەكانی دراو گۆڕینەوە 100 دۆلاری ئەمەریكی بە 155 هەزار و 550 دینارە ئەم نرخەش جیاوازییەكەی لەگەڵ ئێوارەی دوێنێ‌ هەزار دینارە، ئەوەی جێی تێبینییە لەو دوێنێی و ئەمڕۆش خەڵكی زیاتر دۆلار دەفرۆشێت.

لە هەفتەی رابردوودا نرخی 100 دۆلاری ئەمەریكی گەیشتە 160 هەزار دینار، ئەمەیش وایكرد بانكی ناوەندی كۆمەڵێك بڕیاری بەپەلە بدات تا چیتر بەهای دیناری عێراقی دانەبەزێت.



وشە - رامیار جەواد