پیاز خۆراكێكی سه‌ره‌كییه له خواردنه ناوخۆییه‌كانی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا، بەڵام نرخەکەی زۆر گران بووە و تەنانەت گەیشتووەتە سەرووی نرخی گۆشت.
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی پیاز له
فلیپین، بووه هۆی ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی وڵاتەکە ڕای بگه‌یه‌نن كه وڵاته‌كه‌یان تا مانگی ئادار، پێویستی به هاورده‌كردنی نزیكه‌ی 22 هه‌زار تۆن پیاز ده‌بێت، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كه‌می پێداویستییه ناوخۆییه‌كان و ڕێگریكردن له به‌رزبوونه‌وه‌ی تێچوونه‌كان.
پیاز یه‌كێكه له خواردنه ناوخۆییه‌كانی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا، زۆرجار له‌گه‌ڵ سیردا ورد ده‌كرێت وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كی بۆ زۆر له خواردنه‌كان .
به‌رهه‌مهێنه‌ران وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ به تاوانبار ده‌زانن
تێكڕای خواست له‌سه‌ر سه‌وزه‌واته‌كانی ئه‌م وڵاته به‌گشتی، له مانگێكدا نزیكه‌ی 17 هه‌زار تۆنه.
تا دوێنێ دووشه‌م، پیازی سوور و سپی له فلیپین بۆ هه‌ر كیلۆیه‌ك به 600 پێسۆ واته به 10.88$ دۆلار ده‌فرۆشرا، ئه‌مه‌ش به پشتبه‌ستن به چاودێریكردنی نرخی بازاڕ له هه‌رێمی مانیلا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كشتوكاڵه‌وه.
ئه‌مه‌ش نزیكه‌ی سێ هێنده‌ی نرخی مریشك و له 25 بۆ 50% له گۆشتی به‌راز یان گۆشتی مانگا گرانتره.
ده‌سه‌ڵاتدارانی فلیپین ده‌یانه‌وێ لێكۆڵینه‌وه له هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كه بكه‌ن و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه سه‌رۆك فێردیناند ماركۆس جونیۆر كه هاوكات پۆستی وه‌زیری كشتوكاڵیش به‌ڕێوه ده‌بات، ڕاسته‌وخۆ به‌رپرسیاره له‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ی نرخه‌كه.
به‌رهه‌مهێنه‌ران وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ به تاوانبار ده‌زانن كه سه‌ره‌ڕای هۆشدارییه‌كانی ساڵی ڕابردوو بۆ دابینكردنی بڕی پێویستییه‌كان، نه‌یتوانیوه پێشبینییه‌كی وردی بڕی پێویستی دابینكراوه‌كان بكات.
به‌رپرسانی كه‌رتی كشتوكاڵ هه‌ر له مانگی ئابدا هۆشدارییان دا له ئه‌گه‌ری كه‌میی پیاز و سیر، كاتێك پیازی سووری ناوخۆیی به كه‌متر له 140 پێسۆ (2.54 دۆلار) ده‌فرۆشرا .
هه‌روه‌ها مانگی ڕابردوو ده‌سه‌ڵاتدارانی گومرگی ڕێگریی هاتنه ژووره‌وه‌ی پیازی سووریا‌ن كرد به به‌های 362 هه‌زار دۆلار كه له چینه‌وه به قاچاخ ده‌هێنرا، له‌ناو سندووقی نان و به‌رهه‌مه‌كانی شیرینیدا شارابوونه‌وه، پیازی سپیش كه به به‌های 309 هه‌زار دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت، له سندووقێك به قاچاخ هێنرابوو كه گوایه جلوبه‌رگیان تێدابوو.
فلیپین له‌مدواییانه‌دا ڕێككه‌وتنێكی دووقۆڵی له‌گه‌ڵ چین كرد بۆ زیادكردنی هاوكارییه كشتوكاڵی و بازرگانییه‌كان، ڕوون نییه ئایا هاورده‌كردنی پیازیش به‌شێك ده‌بێت له‌م هاوكارییانه یان نا.