بڕیارێك لە وەزیری داراییەوە بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی كوردستان

:: AM:09:30:12/01/2023 ‌
بەپێی نووسراوێكی ئاوات شێخ جەناب كە ئاراستەی سەرجەم وەزارەتەكان كراوە و تێدا هاتووە، پێویستە ئەو فەرمانبەرانەی خانەنشین كراون و رێكارەكانیان تەواو بووە، بەپێی رێنوێنییەكان مامەڵەیان لەگەڵ بكرێ‌.

بەپێێ‌ نووسراوێكی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری كە ئاراستەی سەرجەم فەرمانگەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كراوە، بڕیار درا بە درێژكردنەوەی هەردوو گشتاندنی ژمارە 19ـی ساڵی 2020 و ژمارە شەشی ساڵی 2022 بۆ ماوەی 60 ڕۆژ تایبەت بە خانەنشینی.

كارگێڕی و خۆیەتی و سەرۆكی فەرمانگەكە، بەرپرس دەبن و رێكاری یاساییان بەرانبەر دەگیرێتەبەر.
باس لەوەش كراوە، ئەو فەرمانبەرانەی خانەنشین كراون و پاداشتی خانەنشینیان وەرگرتووە، دووبارە دادەمەزرێنەوە یان دەگەڕێنەوە سەر كار، دوای دەرچوونی ئەو گشتاندنە بەپێی ڕێنوێنییەكانی ژمارە 106ـی ساڵی 200 و ژمارە شەشی ساڵی 2011، مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت، بەپێچەوانەوە بەڕێوەبەری كارگێڕی و خۆیەتی و سەرۆكی فەرمانگەكە، بەرپرس دەبن و رێكاری یاساییان بەرانبەر دەگیرێتەبەر.

ئەو گشتاندنەی وەزارەتی دارایی و ئابووری لەبەر بەرژەوەندیی گشتی و  گەڕاندنەوەی مافی فەرمانبەرانی خانەنشین كراوە، تا سوودمەند بن لەو مافە داراییانەی هەیانە و شایستەن وەریبگرن.





وشە - رامیار جەواد