دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند نه‌خۆشێك سه‌ردانی نه‌خۆشخانه ده‌كه‌ن تا نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌نجام بده‌ن، په‌رستارێك له دوای ئه‌وه‌ی به‌نجی به نه‌خۆشه‌كان داوه، ده‌ستدرێژیی سێكسی كردووەته سه‌ریان .
له ئه‌مه‌ریكا ئه‌م ڕووداوه قێزه‌ونه ڕووی داوه، دوای ئه‌وه‌ش به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه‌كه و پۆلیسی ئه‌مه‌ریكا ڕایان گه‌یاند، په‌رستارێك كه به‌هۆی زیاده‌ڕۆیی له به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌تی ویلایه‌تی ئایۆوا گیانی له ده‌ست داوه، دوای ئه‌نجامدانی پشكنین و لێكۆڵینه‌وه، ده‌ركه‌وتووه له كاتی پێدانی به‌نج به نه‌خۆشه‌كان، ده‌ستدرێژیی سێكسی كردووه‌ته سه‌ر لانیكه‌م نۆ ئافره‌ت .
دوێنێ چوارشه‌م ڕۆژنامه‌ی ئۆتوموا كوییر بڵاوی كرده‌وه، ده‌ستدرێژییه‌كه له سه‌نته‌ری ته‌ندروستی هه‌رێمی ئۆتوموا
Ottumwa Regional Health Center ئه‌نجام دراوه .
په‌رستاره‌كه ده‌ستدرێژیی سێكسی كردووه‌ته سه‌ر چه‌ند نه‌خۆشێك دوای ئه‌وه‌ی به‌نجی پێ داون
له كاتی لێكۆڵینه‌وه له مردنی په‌رستاره‌كه به ناوی دیڤین مایكڵ كاراتچیۆی ته‌مه‌ن 27 ساڵ كه له نه‌خۆشخانه‌كه كاری ده‌كرد، پۆلیس ڕای گه‌یاند له ڕاپۆرتی پشكنینی جه‌سته‌ی په‌رستاره‌كه، ده‌ركه‌وتووه كه ڕێژه‌یه‌كی زۆر ماده‌ی هۆشبه‌ری به‌كار هێناوه، بۆیه گیانی له ده‌ست داوه .
دوای ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وام بوون، پۆلیس و نه‌خۆشخانه‌كه سه‌یری مۆبایلی په‌رستاره‌كه‌یان كرد له‌و شتانه‌ی هه‌ڵیگرتبوون كه چه‌ندان وێنه و ڤیدیۆ بوون، شتێكی زۆر قێزه‌ونیان بۆ ده‌ركه‌وت، پۆلیسی ئۆتوموا و گوته‌بێژی نه‌خۆشخانه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویان كرده‌وه، له نێوان ساڵانی 2021 و 2022 په‌رستاره‌كه ده‌ستدرێژیی سێكسی كردووه‌ته سه‌ر چه‌ند نه‌خۆشێك دوای ئه‌وه‌ی به‌نجی پێ داون.
جه‌یسۆن بڤێڵ ئه‌فسه‌ریكی پۆلیسی ئۆتوموا ڕای گه‌یاندووه، پێنج كه‌س له كۆی نۆ قوربانی ده‌ستدرێژیكراو، دوای ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌كان ناسنامه‌كانیان ده‌ركه‌وتووه، به‌ڵام هێشتا له لێكۆڵینه‌وه‌دان تا ناسنامه‌ی ئه‌وانی تریش بدۆزنه‌وه .
په‌رستاره‌كه كاتێك ئه‌م ده‌ستدرێژییانه‌ی ئه‌نجام داوه، پێش نه‌شته‌رگه‌ری به‌نجی به نه‌خۆشه‌كان داوه و له‌كاتی بێهۆشبوونیان ده‌ستدرێژیی سیكسی كردووه‌ته سه‌ریان، به‌گوێره‌ی لیكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه ده‌ستدرێژیی كردووه‌ته سه‌ر نۆ ئافره‌ت .