تۆماره ده‌نگییه‌كه‌ی مه‌لا به‌ختیار، ئاگری ناکۆکیی ناو سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتیی زیاتر كردووه، ده‌ركه‌وتووه چه‌ند سه‌كرده‌یه‌كی ئه‌و حزبه كاری هه‌واڵگریی "سیخوڕ"یان كردووه و به به‌ڵگه‌وه مووچه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌و كه‌سانه بڵاو دەکرێتەوە.
به‌پێی تۆماره ده‌نگییه‌کە، هه‌ریه‌ك له ئاسۆ ئه‌ڵمانی، حامیدی حاجی غالی، سه‌عید پیره، بازرگانن و دۆسیه‌یان هه‌یه و مووچه‌یان وه‌رگرتووه.
ئاسۆ ئه‌ڵمانی له هه‌ولێر له هه‌واڵگری به‌عس بووه و پاره‌ی له‌وان وه‌رگرتووه، كه حكوومه‌ت رووخا، مه‌له‌فه‌كانی هه‌مووی گیران. مه‌لا به‌ختیار ده‌ڵێت، حامیدی حاجی غالی له مه‌غریب هه‌واڵگری عێراقی بینیوه و مووچه‌ی بۆ بڕایه‌وه، پاشان سه‌عید پیره زانیاریی هه‌موو حزبه‌كانی گه‌یانده نه‌مسا.
به‌پێی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی "وشه" ده‌ستی كه‌وتووه، سه‌عدی پیره مووچه‌ی دوو هه‌زار و 750 دینار، ئازاد تاڵه‌بانی 600 دینار، بورهان یاسین دوو هه‌زار و 650 دینار، سه‌باح ئیسماعیل 600 دینار مووچه‌ی ساڵانه‌یان بووه و له نه‌مساوه پاره‌یان بۆ هاتووه.
له به‌ڵگه‌كانی "وشه"دا هاتووه، چه‌ند كه‌سێك كۆمه‌ڵێك كار و چالاكییان ئه‌نجام داوه و هه‌ریه‌كیان بۆ وڵاتێك، یان له‌و وڵاتانه رێنوێنی كراون.
به‌پێی ناوه‌كان كه به‌م شێوه‌یه هاتووه:
1-بورهان یاسین بۆ نه‌مسا.
2-سه‌عدی پیره بۆ نه‌مسا.
3-سمكۆ حه‌سه‌ن بۆ پاكستان
4-محه‌مه‌د عه‌بدوڵا بۆ پاكستان
5-ئازاد سه‌باح بۆ سوید
6-محه‌مه‌د نووری بۆ سوید
7-شێخ وه‌هاب به‌رزنجی بۆ له‌نده‌ن
8-نه‌جمه‌دین محه‌مه‌د بۆ پاكستان
مه‌لا به‌ختیار له تۆماره ده‌نگییه‌كه‌ی خۆیدا وا پێناسه ده‌كات كه ئۆپۆزسیۆنیی یه‌كێتی، "حزبایه‌تی نه‌ماوه و ئه‌وانه‌ش خه‌ریكی گه‌نده‌ڵین".