بەیانیی ئەمڕۆ ژنێكی /31 ساڵ/ لەلایەن هاوسەرەكەیەوە دەستڕێژی فیشەكی لێ دەكرێ، بەهۆیەوە گیان لە دەست دەدات و پۆلیسیش زانیاری ئاشكرا دەكات.
ئەمڕۆ پێنجشەم 19ـی كانوونی دووەم، عامر نووری گوتەبێژی پۆلیسی كەركووك، بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەكی خەزرای شاری كەركووك، دوای دروستبوونی كێشە لە نێوان ژن و مێردێك كە دانیشتووی شاری بەغدان و بە میوانی لە كەركووك بوون، ژنەكە كوژرا.
زیاتر گوتی، پیاوەكە بە فیشەكێك كۆتایی بەژیانی ژنەكەی دێنێت و پاشان لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی كەركووك گیرا.
بە گوتەی ئەو بەرپرسەی پۆلیس ئەو ژنەی كوژراوە /31 ساڵ/ـە و لێكۆڵینەوە دەستی پێ كردووە.
ئەو رووداوە لە كاتێكدایە دوو ڕۆژی داهاتوو، چەند رووداوێكی تری تەقەكردن هەبوو و بەهۆیانەوە كوژراو بریندار هەبوون.
كەركووك/ هەژار رەشید