ئەو خواردنەوانەی ددان زەرد دەکەن

:: PM:06:53:20/01/2023 ‌

خواردن و خواردنەوەی زۆرمان هەن کە زیان بە ددان دەگەێنن و رەنگیان زەرد دەکەن، کە ئەم زەردبوونەیش سیمایەکی ناشرین بە ددانەکانت دەبەخشێ، لەم بابەتەدا پزیشکێکی پسپۆڕ چەند خواردنەوەیەک دەخاتە ڕوو کە ددانەکان زەرد دەکەن.

دكتۆر هاوار قادر پزیشكی ددان، بۆ "وشه‌" بە خاڵ ئاماژەی بە چوار جۆری جیاوازی خواردنەوە داوە کە ددانەکان زەرد دەکەن و پێویستە لێیان دووربین:

ئەمانەیش خواردنەوەکانن:

یەکەم: قاوە: ئەم جۆرە خواردنەوەیە دەوڵەمەندە بە کافاین کە رەنگی ددان دەگۆرێت بۆ زەرد تەنیا لە ماوەیەکی کەمدا و قوورسیشە رەنگەکەی بە ئاسانیی لێ ببرێ. 

دووەم: چا: برێکی زۆر تانینی تێدایە کە ھۆکاری رەنگ زەرد ددانە.

خواردنەوە گازییەکان: برێکی زۆر پێکھاتەی ترشەکانی تێدایە کە زیان بە ددانەکان دەگەیەنێت و رەنگیان دەگۆڕێ. 

ساردەمەنیی: زۆر خواردنەوەی ئەو ساردەمەنییانەی رەنگییان تێدایە زیان بە ددان دەگەێنن بۆیە وریابە.


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان