سه‌فین دزه‌یی به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌و دیمانه‌یه‌دا له‌گه‌ل "وشه" تیشك ده‌خاته سه‌ر به‌شداری سه‌رۆكی حكوومه‌ت له كۆڕبه‌ندی داڤۆس و گرنگی و كاریگه‌ری ئه‌و كۆڕبه‌نده بۆ هه‌رێمی كوردستان له رووی ته‌ناهیی و ئابووری و فراوانی پێوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وڵاتانی دنیا.
كۆڕبه‌ندی ساڵانه‌ی داڤۆس چییه و چی تێدا باس ده‌كرێت؟
53 یه‌مین كۆنگره‌ی ساڵانه‌ی داڤۆس، ئه‌و كۆڕبه‌نده بووه‌ته ناوه‌ندێكی كۆبوونه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌ركرده‌ی دنیا له‌سه‌ر ئاستی سیاسی و ئابووری و بڕیارده‌ران و خاوه‌ن كۆمپانیا و بانكه گه‌وره‌كانی دنیا، سه‌رۆكه‌كانی حكوومه‌تی وڵاتان و سه‌رۆك كۆماره‌كان، هه‌ر ساڵێك كه ده‌به‌سترێت كۆمه‌ڵێك بابه‌تی رۆژ باس ده‌كرێت، كاریگه‌ری كۆرۆنا و نزمی دۆخی ئابووری و پرسی شه‌ڕی ئۆكراینا و رووسیا بابه‌ته گه‌رمه‌كان بوون كه باسیان لێ كرا و كاریگه‌ریه‌كانی له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی.
ئاسایش خۆراك بابه‌تێكه به‌رده‌وام جێگه‌ی گرنگیدانه، ئایا ئه‌و پرسه گفتوگۆی له باره‌وه كرا؟
به‌ڵێ، به دڵنیایی پرسی ئاسایشی خۆراك یه‌كێك بوو له بابه‌ته گرنگ و گه‌رمه‌كانی كۆڕبه‌نده‌كه، هه‌روه‌ها چه‌ندین سیمینار و وركشۆپ و پانێڵ ئه‌نجامدران، له په‌راوێزی كۆڕبه‌نده‌كه‌یش كۆبوونه‌وه دووقۆڵییه‌كانی وڵاتانی به‌شدار وه‌ك نه‌ریتێكه و ئه‌نجام ده‌درێت، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندان كۆبوونه‌وه‌ی گرنگی له په‌راوێزی ئه‌و كۆڕبه‌نده ئه‌نجامداوه له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و سیاسییه‌كان و وه‌زیره‌كان و ئابووریناسانی و سه‌رمایه‌داران و بانكه‌كان.
ده‌ستكه‌وتی ئه‌و كۆبوونه‌وانه بۆ هه‌رێمی كوردستان چییه؟
ئه‌وانه ده‌رفه‌تێكی باشن بۆ هه‌رێمی كوردستان، چونكه له ماوه‌ی ساڵانی رابردوو هه‌رێمی كوردستان نه‌یده‌توانی به‌شداربێت له‌و كۆڕبه‌نده‌ی داڤۆس، به‌ڵام له ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوو كه هه‌رێم به‌شداری ده‌كات، كۆڕبه‌نده‌كه بووه‌ته ده‌روازیه‌ك بۆ هه‌رێمی كوردستان كه ده‌نگی خۆی بگه‌یه‌نێته ده‌ره‌وه، نه‌ك ته‌نیا ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بوێرانه‌ی شه‌ڕی داعش ده‌كات، كه جێگه‌ی گرنگیدانی وڵاتان بوو، به‌ڵكو له رووی ئارامی و سه‌قامگیری و ئابووری هه‌رێم ناوچه‌یه‌كی گرنگه و وڵاتانی دنیا ده‌توانن سه‌رمایه‌گوزاری تیا بكه‌ن، هه‌روه‌ها له رووی ئاسایشی خۆراكیش هه‌رێم ناوچه‌یه‌كه خاكێكی فراوان و به‌پیتی هه‌یه، ده‌توانرێت هاوكاربێت بۆ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی.
ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه له كۆڕبه‌ندی ساڵی رابردوو هه‌بوون، بۆ ئه‌مساڵ كران به كردار و جێبه‌جێ بوون؟
به‌ڵێ، یه‌كێك له‌و ده‌ستكه‌وتانه ئێسته هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوی به‌ره و هه‌نارده‌كردن ناوه، ئه‌مه كرانه‌وه‌یه‌كی زۆر باشه بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوو زیاتر خۆراك هه‌نارده بكات، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات له هه‌رێم ته‌كنه‌لۆجیای سه‌رده‌م دابنرێت و وه‌به‌رهێنانی كشتوكاڵی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌روبوومی جوتیارانی هه‌رێم زیاتر بكرێت و كوالێتی زۆر باشتربێت و به بازاڕ بكرێت نه‌ك ته‌نیا له كه‌نداو به‌ڵكو بۆ ئه‌وروپاش، وڵاتانی كه‌نداوییش زیاتر ئاماده‌ییان نیشاندا كه به‌روبومی هه‌رێم بگاته وڵاته‌كانیان.
له باره‌ی پێوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا چی؟
پێوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا ده‌ستوورێكی هه‌یه، ئه‌و ده‌ستووره دادوه‌ره بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر لایه‌نێك بزانێت مافی چییه و به‌رپرسیاریه‌تی چییه پابه‌ندبوونی به‌رانبه‌ر به یاسا و ده‌ستوور، رێككه‌وتنێك له نێوان به‌شداربووانی حكوومه‌ت هه‌بووه پێش كابینه‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سوودانی، ئه‌وه وه‌ك كارنامه و نه‌خشه رێگای ئه‌و حكوومه‌ته، هه‌رچه‌نده حكوومه‌ته‌كه نوێیه و ناتوانرێت به‌و كاته كه‌مه گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن، به‌ڵام چه‌ندان پرسی گرنگ هه‌یه وه‌ك نه‌وت و غاز و پێشمه‌رگه و ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنووری هه‌رێم و رێككه‌وتنی شنگال، چه‌ندان سه‌ردانیش هه‌بووه له‌سه‌ر ئاستی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكوومه‌ت و وه‌زیره‌كانی حكوومه‌ت و شاندی فه‌رمی بۆ به‌غدا هه‌بووه و هه‌وڵده‌درێت ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كه كراوه له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان كار بكرێت بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كان و كاتیشی ده‌وێت، به‌ڵام هی چاره‌سه‌ركردنن.
كۆڕبه‌نده‌كه پێگه‌ی هه‌رێم به‌هێز ده‌كات له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی؟
بێگومان ئه‌و كۆڕبه‌ندانه كه‌سانی ده‌سه‌ڵاتدار له‌سه‌ر ئاستی حكوومه‌تی وڵاتانی دنیا و سه‌رۆك كۆماره‌كان به‌شدارن، كه ده‌بینن سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم به‌شداره و بانگهێشته‌كه‌ش فه‌رمییه خۆی له خۆیدا مانا به‌خشه، ئه‌وه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه مامه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌رێم هه‌رچه‌نده به‌شێكین له عێراق، به‌ڵام به‌پێی ده‌ستوور ده‌توانین پێوه‌ندی دروست بكه‌ین چونكه 14 نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێم له وڵاتان هه‌یه، هه‌ر بۆیه پێگه‌ی هه‌رێم به‌هێز ده‌بێت و ده‌روازیه‌كیش به‌ره‌روو هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێته بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و دروستبوونی په‌یوه‌ندی نوێش.
له رووی راكێشانی ولاَتان بۆ هه‌رێم و ئه‌نجامدانی وه‌به‌رهێنانی بیانی ده‌ستكه‌وتێك هه‌بوو؟
به‌ڵێ له كۆبوونه‌وه دوو قۆڵییه‌كان كه له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی بازرگانی و پیشه‌سازی و دارایی و ئه‌وانه‌ی كه پێوه‌ندیدارن به‌و بابه‌تانه هاندراون بۆ ئه‌وه‌ی بێنه هه‌رێمی كوردستان و شاند بنێرن و لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایگوزاری بكه‌ن چ به پرۆژه‌ی راسته‌وخۆ یان به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت و كه‌رتی تایبه‌ت، یان له‌سه‌ر ئاستی حكوومه‌تی خۆیان یان كۆمپانیاكانیان بۆ ئه‌نجامدانی سه‌رمایه‌گوزاری، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له داهاتوو چه‌ندان شاندی وڵاتان بێنه هه‌رێم به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بزانن له رووی كشتوكاڵ و خۆراك و وزه و ژێرخان چۆن ده‌توانن له كوردستان سه‌رمایه‌گوزاری بكه‌ن و حكوومه‌تیش ئاماده‌یی هه‌موو هاوكارییه‌كی بۆ داون.
دیمانه/ هۆشیار عه‌لی