به‌ڵگه‌فیلمێكی سه‌هیم عومه‌ر خه‌لیفه ده‌رهێنه‌ری كورد، له‌باره‌ی له‌تیف ئه‌لعانی فۆتۆگرافه‌ری عێراقی، وه‌ك فیلمی ده‌ستپێكی فێستیڤاڵی به‌ڵگه‌فیلمی "دوكڤێلا" هه‌ڵبژێردراوه و له به‌شی فیلمه به‌لجیكییه‌كانیش له كێبڕكێدایه.
به‌ڵگه‌فیلمه‌كه به‌ناوی "جوانیی شاراوه‌ی عێراق"ـه، تێیدا باس له له‌تیف ئه‌لعانی و به‌رهه‌مه‌كانی ده‌كات كه وێنه‌ی زۆری له باشووری كوردستان گرتووه، به تایبه‌تیش سه‌ركرده‌كانی كورد، له‌وانه مه‌لا مسته‌فا بارزانی، سه‌رۆك بارزانی و ئیدریس بارزانی.
فێستیڤاڵی به‌ڵگه‌فیلمی "دوكڤێلا" به گرنگترین فێستیڤاڵی به‌ڵگه‌فیلمه له به‌لجیكا ده‌ناسرێت و له شاری لۆڤین له 22 تا 30ـی ئازاری 2023 به‌ڕێوه ده‌چێت و یه‌كێك له‌و فێستیڤاڵانه‌یه كه براوه‌ی فیلمی لیژنه‌ی دادوه‌ری، ده‌چێته لیستی درێژی به‌ربژێركراون بۆ خه‌ڵاتی ئۆسكار.
"باوكی هونه‌ری فۆتۆگرافی عێراقی" نازناوێكه خه‌ڵك به له‌تیف ئه‌لعانیان داوه كه به كامێراكه‌ی ژیانی رۆژانه‌ی له عێراق و باشووری كوردستان تۆمار كردووه. فیلمه‌كه له 2020 له به‌غدا و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی باشووری كوردستان وێنه‌گیراوه و ساڵێك دوای وێنه‌گرتنی، ئه‌و فۆتۆگرافه‌ره كۆچی دوایی كردووه و به گشتی به‌رهه‌مهێنانی پێنج ساڵی خایاندووه.
له‌م به‌رهه‌مه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ژیانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده و وێستگه گرنگه‌كانی ژیانی و له به‌شێكیدا باس له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ كورد و تێڕوانینی بۆ كوردستان كراوه.
له‌م به‌رهه‌مه‌دا لاس بێلگاس به‌رهه‌مهێنه‌ری سه‌ركییه و له نووسین و ده‌رهێنانی فیلمه‌كه‌دا هاوكاری خه‌لیفه بووه، هه‌روه‌ها سۆمه‌ریان بۆ به‌رهه‌مهێنانی دراما له عێراق و "Faitesunvoeu" له فه‌ره‌نسا به‌رهه‌مهێنه‌رینه، جگه له كه‌ناڵی "ART"ـی فه‌ره‌نسی و 12 كه‌ناڵی دیكه به‌رهه‌مهێنه‌ری هاوبه‌شی فیلمه‌كه‌ن.
له‌تیف ئه‌لعانی، له 18 تشرینی دووه‌می 2021 له ته‌مه‌نی 89 ساڵیدا، به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه له به‌غدا كۆچی دوایی كرد.