سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی له پارێزگای زیقار ئه‌مڕۆ رای گه‌یاندووه، قوتابخانه‌یه‌كی ئه‌هلی له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسه‌وه سووتێنرا، زیانی زۆری به‌دواوه بووه و لێكۆڵینه‌وه له رووداوه ده‌ستی پێ كردووه.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ دووشه‌م 23ی كانوونی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی گوته‌ی سه‌رچاوه ته‌ناهییه‌كه، سووتاندنی قوتابخانه‌كه شه‌وی رابردوو بووه و تا ئێسته نازانرێ هۆی چی بووه، ته‌نیا ئه‌وه ئاشكرا كراوه كه له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسه‌وه به ئه‌نقه‌ست بووه.
سه‌رچاوه‌كه زیاتر گوتوویه‌تی، رووداوه‌كه له قوتابخانه‌ی "ئهلرهقیم"ی ئه‌هلی بۆ كوڕان له شارۆكه‌ی رهفاعیی باكوری زیقار بووه، دره‌نگانێكی شه‌وی رابردوو له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسه‌وه سووتێنراوه، ژووره‌كانی ئیداره‌ی قوتابخانه‌كه به‌ته‌واوی سووتێنراوه و زیانێكی زۆری پێ گه‌یاندووه.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كه، له لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كاندا بوتڵێكی به‌نزین دۆزراوه‌ته‌وه. به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانهكهیش سكاڵای له‌سه‌ر ئه‌وانه تۆمار كردووه كه تا ئێسته دیار نین. به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌یان به‌رده‌وامه.