ئه‌نجوومه‌نی زانایانی مسوڵمان به سه‌رۆكایه‌تیی ئیمامی گه‌وره پرۆفیسۆر دکتور ئه‌حمه‌د ئه‌لته‌یب شێخی گه‌وره‌ی ئه‌زهه‌ر، لە بەیاننامەیەکدا به توندی سه‌ركۆنه‌ی سووتاندنی كۆپییه‌كی قورئانی پیرۆز لە سویدیان كرد.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 23ی كانوونی دووه‌م،
ئه‌نجوومه‌نه‌كه له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ی دووپات كرده‌وه، كرده‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی كه بوێریی ئه‌وه‌ی كردووه كۆپییه‌كی قورئانی پیرۆز بسووتێنێت، هه‌راسانكردنێكی ڕوونه بۆ هه‌ستی نزیكه‌ی دوو ملیار مسوڵمان له دنیادا .
هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانی ئه‌م ڕه‌فتاره تاوانكارییه ڕه‌گه‌زپه‌رستییانه‌یان ڕه‌ت كرده‌وه و سه‌ركۆنه كرد كه پێچه‌وانه‌ی به‌ها و پره‌نسیپه مرۆییه‌كانه، ئه‌وه ڕه‌گه‌زپه‌رستییه‌كی قێزه‌ون ده‌سه‌لمێنێت كه هه‌موو شارستانییه‌ته‌كانی مرۆڤ ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه.
دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌م جۆره پێشێلكارییانه وه‌ك سووته‌مه‌نین بۆ گڕگرتنی كرده‌وه‌ی توندڕه‌وی و تیرۆر، هه‌وڵدانه‌كان بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌های ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیانی مرۆڤ تێكده‌ده‌ن، داوای پێویستی ڕاگرتنی بڵاوكردنه‌وه‌ی وتار و قسه‌ی ره‌ق و هاندانی ناته‌بایی كرد و ڕێز بگیرێت له بیروباوه‌ڕی ئه‌وانی تر، نه‌ك ئه‌نجامدانی مامه‌ڵه‌ی خراپ له‌گه‌ڵ پیرۆزییه ئاینییه‌كانی یه‌كتر .
دوای ئه‌وه‌ی دوێنی له به‌رده‌م كونسوڵگه‌ی توركیا له ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سوید، كۆپییه‌كی قورئان له‌لایه‌ن توندڕه‌وێكی دانیماركی سووتێنرا، له سه‌رجه‌م وڵاتان به‌تایبه‌ت وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان، كاردانه‌وه‌ی توندی لێ كه‌وته‌وه بووه هۆی تووڕه‌بوونی خه‌ڵك و ئازاردانی هه‌ستی ملیۆنان مسوڵمان له سه‌رانسه‌ری دنیادا .