ته‌مه‌نی منداڵه‌كه ته‌نیا 12 ساڵه و له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی بۆ گه‌شتێك، چوونه‌ته كه‌ناراوه‌كانی ویلایه‌تی فلۆریدا، له‌وێ ویستوویه‌تی به قولاپ ماسی بگرێت، له جیاتی ئه‌وه قرشێكی گرتووه و تووشی شۆكی كردووه.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ دووشه‌م 23ی كانوونی دووه‌م، ئه‌و هه‌واڵه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ناوی منداڵه‌كه‌ی به "كامبڵ كینان" ناو بردووه. منداڵه‌كه بۆ میدیاكانی ویلایه‌ته‌كه گوتوویه‌تی، ویستوویه‌تی ماسییه‌كی توونا بۆ خواردن بگرێت، كه‌چی قولاپه‌كه‌ی له ده‌می قرشێك گیر بووه كه درێژییه‌كه‌ی نزیكه‌ی سێ مه‌تر بووه.
له‌باره‌ی قرشه‌كه‌وه پێگه‌كه زیاتر نووسیویه‌تی، كامبڵ خۆی ئاره‌زووی له راوكردنی ماسییه، بۆیه له گه‌شته خێزانییه‌دا ویستوویه‌تی ماسییه‌ك بۆ خواردن بگرێت، كه‌چی قرشێكی گه‌وره ده‌می له قوڵاپه‌كه گیر بووه و به هه‌موو خێزانه‌كه‌وه هه‌وڵیانی زۆریان داوه تا قرشه‌كه له‌ناو ئاوه‌كه ده‌ربكه‌ن، ده‌بینن درێژییه‌كه‌ی نزیكه‌ی سێ مه‌تر و كێشیشی زیاتر له 200 كیلۆگرام بووه.
كامبڵ بۆ "سی بی ئێس" گوتوویه‌تی، كات له‌و رۆژه‌یان به خاوی ده‌ڕۆیشت، به‌تایبه‌ت كه شتێكی سه‌یر و قورس خۆی به قولاپه‌كه‌مه‌وه كرد، نه‌مده‌زانی ماسی گه‌وره‌یه یان قرش، هه‌موو خێزانه‌كه‌مان زۆر ماندوو بووین تا له‌ناو ئاوه‌كه ده‌رمانهێنایه ده‌ره‌وه.
دواتریش پێگه‌كه نووسیویه‌تی، كاتێك قرشه‌كه‌یان ده‌ركرده ده‌ره‌وه‌ی ئاوه‌كه، پسپۆرانی بواره‌كه گه‌یشتنه شوێنه‌كه و له دوای پكشنین بۆ قرشه‌كه، دووباره فڕێیان داوه‌ته‌وه ناو ئاوه‌كه و رزگاریان كرد.