میدیاكانی ئێران ئاشكرایان كرد، به‌هۆی هێرشی چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو له پارێزگای سیستان و به‌لووچستان له رۆژهه‌ڵاتی ئێران، دوو فه‌رمانده‌ی پۆلیس كوژران.
رووداوه‌كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م 24ی كانوونی دووه‌می 2023 له ناوچه‌ی به‌مپوور بووه، جگه له كوژرانی دوو فه‌رمانده، یه‌كێكیش بریندار بووه.
محه‌مه‌د قه‌نبه‌ری فه‌رمانده‌ی پۆلیسی پارێزگای سیستان و به‌لووچستان، به میدیاكانی سه‌ربه سوپای پاسدارانی گوتووه، هێرشه‌كه له ده‌روازه‌ی به‌مپوور رووی داوه و چه‌كداره‌كان دوای هێرشه‌كه‌یان، له شوێنی رووداوه‌كه دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه.
هێشتا دیار نییه ئه‌وانه‌ی هێرشه‌كه‌یان كردووه كێن و سه‌ربه چ گرووپێكن، هیچ گرووپ و رێكخراوێكیش به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كه‌ی له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه.
هاوكات ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حكوومه‌تی ئێران ''
ئیرنا''، ناوی دوو فه‌رمانده‌كه‌ی ئاشكرا كردووه و نووسیویه‌تی، موختار موئمینی و ئه‌بووزه‌ر ئومیدوار گیانیان له ده‌ست داوه، میلاد عه‌بدوڵاهی كه ئه‌فسه‌رێكی تری پۆلیسه بریندار بووه و بۆ نه‌خۆشخانه گواستراوه‌ته‌وه.
پۆلیسی ئێران ده‌ڵێ ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه تا ئه‌و كه‌سانه بگرن كه هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجام داوه.
ته‌نیا له یه‌ك هه‌ینیدا نزیكه‌ی 200 كه‌سیان كوژران.
پێویسته بگوترێ پارێزگای سیستان و به‌لووچستان له ماوه‌ی چوار مانگی رابردووی ده‌ستپێكردنی خۆپێشاندان، یه‌كێك بووه له‌و پارێزگایانه‌ی كه زۆرترین قوربانی داوه و له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه به ته‌قه‌ی راسته‌وخۆ سه‌ركوت كراوه، ته‌نیا له یه‌ك هه‌ینیدا نزیكه‌ی 200 كه‌سیان كوژران.
خه‌ڵكی ئه‌و پارێزگایه بڕیاریان داوه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژایه‌تی حكوومه‌ت و سوپای پاسداران و پۆلیس بكه‌ن، بۆیه پێده‌چێت ئه‌وه‌ی كراوه تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی خه‌ڵك بێت.