بڕیارێك بۆ مووچە دەرچوو

:: AM:11:00:24/01/2023 ‌
لە بەشێكی زۆری بانكەكان كە مووچەی كەسوكاری شەهیدانی تێدا دابەش دەكرێ‌، ئاگاداری ئەو كەسانە كراوەتەوە كە پێویستە وارسی یاسایی خۆی ئامادە بێ بۆ مووچەی ئەم مانگە.

بەشێك لە كەسوكاری شەهیدان بەهۆی تەمەن یان هەر هۆكارێك، بریكارنامەی "وەكالە"یان بۆ كەسێكی نزیكی خۆیان كردووە تا مووچەكانیان بۆ وەربگرن، بەڵام بۆ ئەو مانگە پێویستە وارسی یاسایی خۆی ئامادە بێ.

ئەمڕۆ سێشەم 24ـی كانوونی دووەم، بەپێی ئەو ئاگادارییانەی لە بانكەكان بۆ كەسوكاری شەهیدان هەڵواسراوە و تێدا هاتووە، ئاگاداری سەرجەم وارسی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالكراوان و شەهیدانی هاووڵاتی دەكەینەوە بۆ مووچەی مانگی كانوونی دووەم، پێویستە خۆیان ئامادەبن.

 لە ئاگادارییەكەدا ئەوەیش هاتووە، بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەی مانگی كانوونی دووەمی 2023، دەبێ وارسی یاسایی خۆی ئامادە بێ لە بانك بۆ وەرگرتنی مووچەكەی.

ئێستە ئامادەكارییەكان بۆ دابەشەكردنی مووچە دەستی پێ‌ كردووە و سبەی كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی كانوونی یەكەم دێ‌، پێشبینیش دەكرێ‌ هەفتەی داهاتوو لیستی نوێی مووچە بڵاو بكرێتەوە.



وشە - رامیار جەواد