گیابەند گەڕایەوە لای كوڕە تاقانەكەی

:: AM:11:36:24/01/2023 ‌
مردنێكی ناخهەژێن خەڵكی دەڤەری ڕاپەڕین رادەچڵەكێنێت و چیرۆكی مردنی كوڕ و دایكێك لە شەوەوە لای هاووڵاتییان دەگوترێتەوە.

شەوی رابردوو مردنی گیابەند ئیبراهیم خەڵكی دەڤەری ڕاپەڕینی هەژاند، ئەوەیش دوای لەدایكبوونی منداڵەكەی بوو.

چیرۆكی گیابەندی خێزانی عەبدوڵا عەلی، لە چاوەڕوانی هاتنە دنیای كۆرپەكەیان بوون تا شادی بێنێت بۆ خێزانەكەیان، لە پڕ هەواڵی گیان لەدەستدانی هاوژینەكەیان پێ دا .

گیابەند و عەبدوڵا دڵ بریندار بوون، چونكە ماوەیەك بوو زەردەخەنە لەسەر لێوانیان كۆچی كردبوو، ئەوەیش دوای كۆچی دوایی كوڕە تاقانەكەیان بەرووداوی هاتوچۆ، بۆیە چاوەڕوان دەكرا بە هاتنە دنیای ئەو منداڵە، جارێكی تر خەندە و خۆشی بگەڕێتەوە ماڵەكەیان.

ئەوەی چاوەڕوان نەدەكرا ئەوەبوو كە دوای لەدایكبوونی منداڵەكەیان، گیابەند كۆچی دوایی كرد، لەگەڵ كوڕە تاقانەكەیان تەنیا وەك یادگاری و چیرۆك بۆ خەڵكی ئەو سنوورە مانەوە كە دانیشتووی گەڕەكی ڕاپەڕینی شارۆكەی قەڵادزێیە.



وشە - رامیار جەواد