هه‌رێمی كوردستان به ئارامترین شوێنی پێكهاته ئاینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان هه‌ژمار ده‌كرێ و له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا كه پێكهاته‌كان رووبه‌ڕووی زۆرترین قوربانی و گوشار بوونه‌وه، هه‌ر له هه‌رێمی كوردستان گیرسانه‌وه. دیندار زێباری رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان رای گه‌یاند، له كوردستانه‌وه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌درێ بۆ ئه‌وه‌ی به‌وپه‌ڕی گیانی لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیان، پارێزگاری له مافی پێكهاته‌كان بكرێ.
ئه‌و وێڕای خستنه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك ئاماری پێوه‌ندیدار به پێكهاته‌كانی كوردستان، باسی له‌وه كرد كه كتێبی مافی مرۆڤ له یه‌كی بنه‌ڕه‌تی تا نۆی بنه‌ڕه‌تی له سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كانی كوردستان ده‌گوترێته‌وه، ئه‌مه‌ش هاندانێكی گرنگه بۆ پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی له هه‌رێمی كوردستان و هانی منداڵان ده‌درێ هه‌ر له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نیانه‌وه فێری لێبورده‌یی ببن.
به‌پێی دواین ئاماری قوربانییانی ئێزیدی زێباری ئاماژه پێ دا، تا مانگی ئابی 2022 ژماره‌ی ئه‌و ئێزیدییانه‌ی كه رفێنراون، شه‌ش هه‌زار و 417 كه‌س بوون، بۆیه‌ش دووپاتی ئه‌و ژمارانه ده‌كه‌نه‌وه چونكه به‌رده‌وام گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا دێت.
سێ هه‌زار و 562 كه‌س له‌و هاووڵاتییه ئێزیدییانه‌ی رفێنرابوون، رزگار كرا‌و
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كه، به‌گشتی تا ئێسته سێ هه‌زار و 562 كه‌س له‌و هاووڵاتییه ئێزیدییانه‌ی رفێنرابوون، رزگار كراون و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رزگاركردنیان رۆڵی باڵا و سه‌ره‌كی هه‌بووه.
ئه‌و تیشكی خسته سه‌ر پێگه‌ی گرنگی ئێزیدییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان و گوتی، له دهۆك ده‌سته‌یه‌كی تایبه‌ت هه‌یه بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی ئاینی ئێزیدی كه ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی بایه‌خدانه به ئێزیدییه‌كان.
زێباری باسی له ئامارێكی مه‌ترسیدار كرد و روونی كرده‌وه، 135 هه‌زار ئێزیدی هێشتا له كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێن، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه هه‌شت ساڵ به‌سه‌ر رزگاركردنی ناوچه‌كانیان تێده‌په‌ڕێت، بۆیه پێویسته چاره‌سه‌رێكی سیاسی و ته‌ناهی بۆ ناوچه جێناكۆكه‌كان بدۆزرێته‌وه.
هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر ئاماری گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان و رای گه‌یاند، 82 گۆڕی به كۆمه‌ڵ له ناوچه‌كانی ئێزیدی دۆزراونه‌ته‌وه و ئه‌و گۆڕانه‌ش كه دۆزراونه‌ته‌وه، له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی فیدراڵیدان.
زێباری به‌رپرسیارێتی هه‌ڵدانه‌وه و به‌دواداچوونی ئه‌و گۆڕانه‌ی خسته سه‌ر شانی حكوومه‌تی فیدراڵی و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و باسی له‌وه‌ش كرد، كه‌مته‌رخه‌مییه‌كی زۆر هه‌یه و هه‌نگاوی گونجاو نه‌نراوه. له رووی پاڵپشتی ده‌روونی بۆ قوربانییانی ده‌ستی داعش، هه‌رێمی كورستان نه‌ك كاری زۆر رژدی له‌سه‌ر كردووه، بگره له رووی یاساییه‌وه به هه‌زاران دۆكیۆمێنت و به‌ڵگه‌نامه به دادگاكان دراون.
''ّئێمه له قۆناغی به دۆكیۆمێنتكردنی ئه‌و تاوانانه‌ین و پێكهاته ئاینییه‌كان ته‌نیا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان هه‌یه، ته‌نیا حكوومه‌تی هه‌رێم ئه‌و دۆكیۆمێنتانه‌ی پاراستووه، بۆیه سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگه بۆ رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ به‌جینۆساید ناساندنی تاوانه‌كه، سوود له‌و دۆكیۆمێنتانه وه‌ربگرن.'' زێباری وای گوت.
ژماره‌ی كریستیانه‌كان له هه‌رێمی كوردستان و ده‌شتی نه‌ینه‌وا، له نێوان 300 تا 350 هه‌زار كه‌سن
وه‌ك زیاتر خستیه روو، ژماره‌ی كریستیانه‌كان له هه‌رێمی كوردستان و ده‌شتی نه‌ینه‌وا، له نێوان 300 تا 350 هه‌زار كه‌سن، هه‌رچه‌نده ئه‌و ئاماره خه‌مڵاندنه و ورد نییه، به سه‌تان هه‌زار كه‌س له هاووڵاتییه كریستیانه‌كان له ساڵی 2005ه‌وه وڵاتیان به‌جێهێشتووه، گۆڕانكاریی دیموگرافی رووی داوه و پرۆسه‌كه به له‌سه‌رخۆیی به‌ڕێوه ده‌چێت و ئه‌مه‌ش مه‌ترسیدارترین هه‌نگاوه كه دژیان ده‌نرێت.
ئه‌و پێی وایه هه‌رێمی كوردستان به‌رانبه‌ر پێكهاته‌كان هیچ كه‌مته‌رخه‌مییه‌كی نییه، ئێسته 15 كه‌نیسه‌ی ئینجیلی له هه‌رێمی كوردستان هه‌ن كه ئامارێكی گرنگه. له هه‌رێمی كوردستان رێز له ئازادی ئاینی ده‌گیرێت و ته‌نانه‌ت له هه‌وڵدان ئه‌و یاسایه‌ش هه‌موار بكه‌نه‌وه، تایبه‌ته به ئازادی ئاینی و تێیدا بایه‌خی زیاتر به مافی پێكهاته‌كان ده‌درێت. بۆ نموونه له هه‌رێمی كوردستاندا 18 قوتابخانه‌ی توركمانی و 49 قوتابخانه‌ی سریانی هه‌یه، ئێسته حه‌وت هه‌زار خوێندكار له قوتابخانه‌كانی سریانی خه‌ریكه وانه ده‌خوێنن.