ناوچه‌یه‌كی شوێنه‌واری له ده‌ربه‌ند بێلوله کە دەکەوێتە بناری بەمۆ لە دەربەندیخان، نه‌خشێكی ده‌گمه‌نه و له چیا هه‌ڵكه‌نراوه و ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی هۆرێن شێخان له باشووری ده‌ربه‌ندیخان چه‌ندان ساڵه ته‌واوی هیندستانی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه، چونكه ئه‌و نه‌خشه‌ی كه هه‌ڵكه‌نراوه، وێنه‌ی پیاوێك و دوو دیلی تێدا ده‌ركه‌وتووه، كه به بڕوای هیندییه‌كان ئه‌مه نه‌خشی خواوه‌ند ڕامایه، كه‌چی نه‌خشه‌كه له ڕاستیدا پاشایه‌كی سه‌رده‌می ئهكهدییهكانه كه دوژمنه‌كانی به دیل گرتووه و له‌سه‌ر ئه‌ژنۆ له‌به‌رده‌می وه‌ستاون و به زمانی ئهكهدیش له ته‌ك نه‌خشه‌كه‌وه نووسینكراوه و ڕاستی نه‌خشه‌كه ده‌خاته ڕوو.
مێژووی ئه‌و نه‌خشه شوێنه‌وارییه له ڕووی چیاكه بۆ شه‌ش هه‌زار ساڵ پێش ئێسته ده‌گه‌ڕێته‌وه و له ساڵی 2015ه‌وه دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌ی ئه‌و نه‌خشه شوێنه‌وارییه له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی، هیندییه‌كان پێیانزانیووه و به لێشاو وێنه‌ی نه‌خشه شوێنه‌وارییه‌كه له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ك فه‌یسبووك و تویته‌ر و یوتیوب و پێگه‌كانی تر بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌وه نه‌خشی خواوه‌ند ڕامایه كه شه‌ش هه‌زار ساڵ به‌ر له ئێسته نه‌خشێنراوه و له ڕووپاڵی چیایه‌كی پارێزگه‌ی سلێمانی له عێراق دۆزراوه‌ته‌وه و خه‌ڵكێكی زۆریش تا ئێسته بڕوایان به‌و چیرۆكه هه‌یه و به‌رده‌وام ماوه ماوه وێنه‌ی ئه‌و شوێنه شوێنه‌وارییه له په‌یج و پێگه هیندییه‌كان دووباره بڵاو ده‌كرێته‌وه و ده‌بێته باسوخواسی خه‌ڵك.
له 2015 ه و ساڵانی دواتریش چه‌ندان بابه‌ت و ڕاپۆرتی ورد و زانستی له‌سه‌ر ئه‌و ناوچه شوێنه‌وارییه بڵاوكرایه‌وه و ڕاستییه‌كانی تێدا ئاشكرا كران، به‌ڵام هیندییه‌كان ڕاستییه‌كه‌یان قبووڵ نه‌كردووه و تا ئێسته‌یش له‌سه‌ر باوه‌ڕی خۆیان سوورن، كه ئه‌و نه‌خشه‌ی له قه‌دپاڵی چیاكه بوونی هه‌یه، خواوه‌ند ڕامایه كه یه‌كێكه له خواوه‌نده ئهفسانهیییهكانی هیند و چیرۆكی ژیانی به نه‌مری و شكۆمه‌ندی به‌رده‌وام ده‌گێردرێته‌وه و هیندییه‌كان باسی لێوه ده‌كه‌ن.
له ته‌ك نه‌خشه‌كه‌وه 46 دێڕ نووسینی بسماری بوونی هه‌یه كه به زمانی سه‌رده‌می ئه‌كه‌دییه‌كان نووسراون و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌وه‌ی له نه‌خشه‌كه هه‌یه، پاشایه‌كه به ناوی ئاكیبشاخمات و دوو دوژمنی خۆی به دیل گرتووه كه له‌به‌رده‌میدا كه‌وتوونه‌ته سه‌ر ئه‌ژنۆ، له 2019 ڕۆژنامه‌ی تایمز ئۆف ئیندیا ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا شاندێكی شوێنه‌وارناسی هیندستان سه‌ردانی عێراقیان كردووه تا له‌و شوێنه شوێنه‌وارییه زیاتر بكۆڵنه‌وه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌وڵانه‌یش زانا و شوێنه‌وارناسانی عێراق به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌وه‌یان پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌و كه‌سه‌ی له نه‌خشه‌كه ده‌ركه‌وتووه خواوه‌ند ڕامای هیندیییهكان بێت.
به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی شوێنه‌وارناسانی عێراق، ئه‌وه‌ی له نه‌خشه‌كه ده‌رده‌كه‌وێ، پاشا ئاكیبشاخماته و هه‌ندێكی تر له شوێنه‌وارناسانیش ده‌ڵێن، ئه‌و كه‌سه ناوی "تاردونی"یه و سه‌رۆكی هۆزێكی گه‌وره‌ی ناوچه‌كه بووه و له‌میانه‌ی شه‌ڕكردنی له‌گه‌ڵ هۆزه‌كانی تری ناوچه‌كه، توانیویه‌تی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت و ئه‌وانه‌یشی له‌سه‌ر ئه‌ژنۆ له به‌رانبه‌ر تاردونی دانیشتوون، سه‌رۆكی ئه‌و هۆزانه‌ی ترن كه دوژمنداری تاردونیان كردووه و له‌گه‌ڵی كه‌وتوونه‌ته شه‌ڕێكی درێژ و خوێناوییه‌وه.
پێگه‌ی "یوتێرن" له‌وباره‌وه پشتڕاستی كردووه و ئاماژه‌ی داوه، ئه‌و ده‌نگۆ و زانیارییه ناڕاستانه‌ی كه باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی له نه‌خشه‌كه ده‌رده‌كه‌وێ خواوه‌ند راما و هانومان بن، به ته‌واوی دووره له ڕاستییه‌وه و بگره هه‌واڵێكی ساخته‌یه و هزری خه‌ڵكی هیندستانی پێ سه‌رقاڵ كردووه، هیچ پێوه‌ندییه‌كی به مێژوو و شارستانیه‌تی هیندستانه‌وه نییه و بگره به‌شێكه له ڕابردووی شارستانیه‌تی دۆڵی ڕافیده‌ین، كه دوو شارستانیه‌تی له‌یه‌كتر جیاواز و دوورن له یه‌كتره‌وه، بۆیه به هیچ شێوه‌یه‌ك ناكرێ ئه‌و دوو شارستانیه‌ته به‌و چه‌شنه به یه‌كتر ببه‌سترێنه‌وه و له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌واڵی ساخته هزری خه‌ڵكی سه‌رقاڵ بكرێت.
راما خواهندی پاڵه‌وانیه‌تی و قاره‌مانی هیندییه‌كانه و داستانێكی ئه‌فسانه‌یی سه‌رنجڕاكێش له كولتووری هیند له‌سه‌ر ئه‌و خواوه‌نده بوونی هه‌یه به ناوی رامایانه، له دانستانهكه باس له‌وه كراوه، كه رامای خواوه‌ند هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ سیتا كردووه، دواتر ژنه‌كه‌ی له‌لایه‌ن راڤانای پاشای لانكا كه ده‌كاته سریلانكای ئێسته‌ی ڕفێنراوه، له‌و كاته‌ی كه دایكی راما، خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی له زێدی خۆی بۆ نێو دارستانه‌كان دوور ده‌خاته‌وه. پاش ڕفاندنی هاوسه‌ره‌كه‌ی، ڕاما هانا بۆ هانومانی خواوه‌ندی شه‌ڕ و سوپای مه‌یموونه‌كان ده‌بات، تا به‌یه‌كه‌وه هێرش بكه‌نه سه‌ر شانشینی لانكا و تۆڵه له پاشای شانشینه‌كه راڤانا بكه‌نه‌وه و ژنه‌كه‌یشی ئازاد بكات و بیگه‌ڕێنێته‌وه بۆ زێدی خۆی، له‌م شه‌ڕه‌یشدا سه‌ركه‌وتوو ده‌بن و خۆی و سیتا ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ شانشینی ئیۆدیا كه ده‌كاته هیندستانی ئێسته. ئه‌و چیرۆكه و خودی خواوه‌ند راما پیرۆزییه‌كی زۆری لای هیندییه‌كان هه‌یه، بۆیه هه‌میشه چیرۆك و داستانه‌كه‌ی به شكۆمه‌ندی و ڕێزه‌وه باسی لێوه ده‌كرێت.