عه‌لی حه‌مه ساڵح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، وه‌ڵامێكی توندی نه‌وه‌ی نوێ ده‌داته‌وه كه ئه‌مڕۆ باسیان له‌وه كردبوو كه ته‌نیا سێ په‌رله‌مانتاری ئه‌وان مووچه وه‌رناگرن.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح له واڵی تایبه‌تی له فه‌یسبووك نووسیویه‌تی،" ساخته‌چیی قه‌رزاری ڕیباخۆر بۆ فرویدانی خه‌ڵك، هه‌رگیز نه‌مده‌ویست باسی ئه‌وه بكه‌م كه له 1ی تشرینی دووه‌مه‌وه مووچه‌م وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵام به‌بێ مووچه‌ش ڕۆژانه به‌دواداچوون بۆ كێشه‌ی ده‌یان خه‌ڵك ده‌كه‌م.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی، یه‌كێك 84 ملیار دیناری دیناری حكوومه‌ت بخوات، خه‌ڵك چه‌واشه بكات به وه‌رنه‌گرتنی مووچه‌ی مانگێكی په‌رله‌مانتارێك، ئه‌و پاره كه نایده‌یته‌وه10 و پێنجسه‌د هێنده‌ی مووچه‌ی په‌رله‌مانتارێكه.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح به داتا باسی له زه‌وییه‌كان و قه‌رزی كاره‌با و پشكه‌كانی كردووه كه هێنده‌ی زیاتر له دوو هه‌زار و 500 مووچه‌ی په‌رله‌مانتارێكه.
ئه‌و ده‌ڵێ، له حه‌وتی شوباتی پار ساڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی چۆن به‌نایاسایی دۆسیه‌ی خاوه‌ن پشكه‌كانیان داخست، له كاتی لێكۆڵینه‌وه، نه‌یان هیشت دادگایی بكرێت؟ نوێنه‌ری ئیداره‌ی گشتی یه‌كێتی له كۆمپانیای نالیا كێیه مانگانه 20%گوندی ئه‌ڵمانی سێ وه‌رده‌گرێت؟ سۆرانی وردبینی نۆكانه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه له رابردوویشدا عه‌لی حه‌مه‌ساڵح كۆمه‌ڵێك دۆسییه‌ی له‌سه‌ر شاسوار عه‌بدولواحید هه‌ڵدابوویه‌وه.