له رووداوێكی سه‌یروسه‌مه‌ره‌دا سه‌گێك به چه‌كه‌ی خاوه‌نه‌كه‌ی كه له گه‌شتێكی راودا بوو، ته‌قه به چه‌كه‌كه ده‌كات و خاوه‌نه‌كه‌ی بریندار ده‌كات، به‌رله گه‌یشتنی به نه‌خۆشخانه، گیان له ده‌ست ده‌دات.
پێگه‌ی "عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 25ی كانوونی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، سه‌ك وه‌ك گیانله‌به‌رێك به‌وه ده‌ناسرێته‌وه كه به‌رانبه‌ر به‌وه‌ی به‌خێوی ده‌كات به ئه‌مه‌كه، كه‌چی له ئه‌مه‌ریكا سه‌گێك به چه‌ك ته‌قه له خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌كات و ده‌یكوژێت.
به‌پێی گوته‌ی پۆلیسی ویلایه‌تی كانساس، ئه‌و پیاوه /30
ساڵ/ ویستوویه‌تی به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بۆ گه‌شتێكی راو بچێت، چه‌كه‌كه‌ی له كوشنی پشته‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی داده‌نێت كه سهگهكهیشی له‌سه‌ر هه‌مان كوشن بووه، بێ ئه‌وه‌ی ئاگای لێ بێت سه‌گه‌كه یاری به چه‌كه‌كه ده‌كات و فیشه‌كێك ده‌ته‌قێنی و به پشتی خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌كه‌وێت و برینداری ده‌كات.
پۆلیس زیاتر گوتوویه‌تی، ئه‌و پیاوه برینداره به‌رله‌وه‌ی بگه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه، گیانی له ده‌ست داوه. له لێكۆڵینه‌وه‌دا ده‌ركه‌وتووه هۆی كوژرانه‌كه‌ی سه‌گه‌كه‌ی بووه.
ره‌خنه‌ی زۆر له یاساكانی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی هه‌ڵگرتنی چه‌ك ده‌گیرێت كه ساڵانه هه‌زاران كه‌س له‌و وڵاته به‌هۆیه‌وه گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن، یان بریندار و كه‌مئه‌ندام ده‌بن. كوشتن و برینداربوون هه‌ردوو حاڵه‌تی به‌هه‌ڵه و ئه‌نقه‌ست روو ده‌ده‌ن كه زۆرجار منداڵ ده‌بنه قوربانی.
به‌پێی ئامارێك ته‌نیا له ساڵی 2021دا، به‌لای كه‌مه‌وه 500 كه‌س به‌هۆی ته‌قه‌كردنی هه‌ڵه‌وه كوژراون.