ئێسته له هه‌رێمی كوردستان باسێكی گه‌رم هه‌یه له‌سه‌ر كامێرای پۆینت تو پۆینت كه چۆن كار ده‌كات و چۆن سزا ده‌نووسێت، بۆیه بەرپرسێکی پۆلیسی هاتوچۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌كان ده‌داته‌وه و شێوازی كاركردنی ئه‌م كامێرایانه ده‌خاته روو.
فازڵ حاجی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی هاتوچۆی هه‌ولێر، بۆ ''وشه'' گوتی، كامێرای پۆینت تو پۆینت باسێكی زۆر قورس نییه و ته‌نیا خه‌ڵك له خۆیان قورس كردووه، بابه‌ته‌كه ڕوونه ئه‌و خاڵه‌ی كامێراكه لێی دانراوه، كاتێك پێیدا تێده‌په‌ڕی، بۆت هه‌ژمار ده‌كرێ تا خاڵه‌كه‌ی تر، ئه‌گه‌ر پابه‌ندبووی به‌و خێراییه‌ی دیاری كراوه، ئه‌وا هیچ سزایهكت نایه‌ته سه‌ر، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه سزا ده‌درێی به‌گوێره‌ی خێراییه‌كه‌ت.
لەبارەی تۆمارکردنی خێرایی ئەو كامێرایانه‌ی پۆینت تو پۆینتن وه‌ك هه‌ر كامێرایه‌كی تر حاجی پێی وایە، هه‌ر كامێرایه‌كی دانراوه به پۆینت تو پۆینتیشهوه خێرایی تۆمار ده‌كه‌ن، به نموونه شه‌قامی 120 مه‌تری هه‌ولێر وه‌ربگرین، ئه‌گه‌ر له كامێرای پۆینت تو پۆینتت دا به خێرایی سه‌رووی 110 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا، ئه‌وا به‌گوێره‌ی خێراییه‌كه‌ت سزا ده‌درێیت.
فازڵ حاجی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی، جگه له‌وه‌ی باسمان كرد ئه‌گه‌ر خێراییه‌كه‌ت كه‌م بوو و به كاتێكی كه‌م خاڵه‌كانی كامێراكه‌ت بڕی، ئه‌وا هیچ سزایهكت نایه‌ته سه‌ر، بۆیه هه‌میشه به به‌رپرسانه و به وریاییه‌وه شۆفێری بكه.
له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی قوربانییه‌كانی هاتوچۆ و كۆنترۆڵكردنی تیژڕۆیی، وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م، كامێرای تۆماركردنی تیژڕۆیی خاڵ بۆ خاڵ یان Point to Point كه تێكڕای خێرایی له نێوان دوو كامێرا تۆمار ده‌كات، له شه‌قامی 120 مه‌تریی هه‌ولێر له نێوان شه‌قامی كه‌ركووك بۆ شه‌قامی بنه‌سڵاوه، له هه‌ردوو ساید ئه‌و كامێراییانه كه‌توونه‌ته كار.
بۆ دووربوون له سزای پێ بژاردن له‌و شه‌قامه، پێویسته به‌مشێوه‌یه شۆفێری بكه‌یت:
یه‌كه‌م: ئۆتۆمبێلی بچووك نابێت له 110 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا خێراتر بڕوات.
دووه‌م: ئۆتۆمبێلی گه‌وره ''بارهه‌ڵگر'' نابێت له 80 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا خێراتر بڕوات.