مووچە بۆ سەتان كەس دەرچوو

:: AM:11:59:25/01/2023 ‌
وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان، لیستێكی تری زیندانییانی سیاسیی بۆ مینحە (مووچەی)ی بەردەوام ڕادەگەیەنێت كە ژمارەیان نزیكەی 500 كەسە.

ئەمڕۆ چوارشەم 25ـی كانوونی دووەم، وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان، لیستێكی تری زیندانییانی سیاسی بۆ مینحە (مووچەی)ی بەردەوام ڕادەگەیەنێت كە ژمارەیان نزیكەی 500 كەسە.

ئەو كەسانەی كە مووچە وەردەگرن، زیندانیكراو و گیراوی سیاسی كە هیچ مووچەی تریان نییە، بەپێی یاسای چاكسازی وردبینی و پێداچوونەوە و پاككردنەوە لە دۆسیەكانیان كراوە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی كاروباری زیندانییە سیاسییەكان بكەن بەمەبەستی تەواوكردنی رێكارەكانی وەرگرتنی مینحەی مانگانەیان.

چەند ڕێنوێنییەك دانراوە بۆ ئەو كەسانە كە بریتین لەوانەی ڕێكارەكانی بایۆمەتری و بەڵێننامەیان تەواو نەكردووە، یان پێویستیان بە شاهید هەیە، بەڵێننامەی شاهیدەكان تەواو بكەن و دوای تەواوكردنیان، سەردانی بانكی ناوبراو بكەن.

ئەوەیش هاتووە، ئەو زیندانییە سیاسییانەی كۆچی دواییان كردوە، وارسەكانیان ڕێكارەكانی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری زیندانییە سیاسییەكان تایبەت بە یاسای خانەنشینی بەركار تەواو بكەن، بۆ وەرگرتنی مینحەكەیان، لەگەڵ ئەوانەی لەم لیستەدا ناویان هاتووە و مووچەی تریان هەیە، لە ماوەی یەك مانگدا ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتیی كاروباری زیندانییە سیاسییەكان بكەن كە مینحەی زیندانی سیاسی وەرناگرن و مووچەكەی تریان هەڵدەبژێرن.

سەرەتای ئەم مانگە، ئەو وەزارەتە لیستێكی تریشی بڵاو كردەوە كە سەتان كەسی تر مووچەیان بۆ دەرچوو.



























وشە - رامیار جەواد