سەرۆكی هەرێم سەرەخۆشی لە خێزانی رەجائی فاید دەكات

:: PM:07:36:27/01/2023 ‌

دوای ئەوەی ئەمڕۆ هەینی لە قاهیرە كۆچی دوایی نووسەری میسری  رەجائی فاید، سەرۆكی ناوەندی میسری بۆ لێكۆڵینەوە و توێژینەوەی كوردی هاتە راگەیاندن، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان پرسەنامەیەكی ئاراستەی خێزان و كەسوكاری خولێخۆشبوو كرد.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە تویتێك نووسیویەتی، بەوپەڕی خەمناكییەوە هەواڵی كۆچی دوایی مامۆستا رەجائی فاید، نووسەر و توێژەری میسری و سەرۆكی ناوەندی میسری بۆ لێكۆڵینەوە و توێژینەوەی كوردیمان پێ گەیشت.

زیاتر گوتی، بە ئۆغركرنی گەلی كورد دۆست و پاڵپشت و دڵسۆزێكی دۆزە رەواكەی لەدەست دا، بەو بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشی گەرم لە خێزان و كەسوكاری دەكەم، لەخوا داكارم گیانی پاكی بخاتە ناو بەزەیی فرەوانی و سەبر و ئارامیش بە هەمووان ببەخشێت.

شایەنی باسە ئەمڕۆ هەینی لە قاهیرەی پایەتەختی میسر، هەواڵی كۆچی دوایی رەجائی فاید، نووسەر و سەرۆكی ناوەندی میسری بۆ لێكۆڵینەوە و توێژینەوەی كوردی هاتە راگەیاندن، كە یەكێك بوو لە راگەیاندنكارانی میسر تەواوی ژیانی خۆی لە توێژینەوە لەبارەی دۆخی كورد لە میسر و دنیای عەرەبی تەرخان كردبوو، خاوەنی چەندان بڵاوكراوەیە لەبارەی دۆزی كورد.

فاید لەدایكبووی 1943ی پارێزگەی تەنتای میسر بووە، نووسەر و توێژەر و شرۆڤەكاری سیاسی بوو، جگە لە سەرۆكی ناوەندی لێكۆڵینەوە و توێژینەوەی كوردی، ئەندامی ئەنجوومەنی كاروباری دەرەوەی میسر بوو و لە 1979 تا 1988 لە هەولێر نیشتەجێ بووە.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل