کاتێک ئۆتۆمبێل دەکڕی وریای فێڵ بە

:: AM:10:10:28/01/2023 ‌

پێویستە هەر جارێک ئۆتۆمبێلت کڕی پشکنینی هەموو بەشەکانی بکەیت ''کۆمپیوتەر، گێڕ و بزوێنەر، بەردی گزۆس و بۆیاخ'' بۆ ئەوەی لە فێلی بەشێک لە فرۆشیاران پارێزراو بیت.

ئاراس ئەحمەد، شارەزای بواری میکانیکی ئۆتۆمبێل، بۆ ''وشە'' گوتی، زۆر کەس هاتوونەتە لامان کە تازە ئۆتۆمبێلیان کڕیوە و دەیانەوێ پشکنینی بۆ بکەن، کە بەڕووکەش هیچ کێشەیەکی نییە، بەڵام کە پشکنینی بۆ دەکەیت هەموو عەیب وعارەکانی دەردەکەوێت.

ئەمە یەکەمجار نییە فێڵی لەم جۆرە بکرێ، بۆیە وریابن

نموونەی بە یەکێک لەو کەسانە هێناوەتەوە کە لەو ماوەیە سەردانی شوێنی کارەکەی کردووە و دەڵێ، نیسان ئاڵتیمایەکی 2020 کە تازە کڕابوو بۆ پشکنین و دڵنیایی هات بۆ لای ئێمە، کە خۆی واکڕیبووی هیچ کێشەیەکی نەبووە، بەڵام دوای پشکنین دەرکەوت کە کێشە لە سیستمی ئێرباگی ئۆتۆمبێلەکەدا هەیە و گڵۆپی ئێرباگ لە سەعاتی داشبۆرد دیار نییە دوای کردنەوەی سەعاتەکە دەرکەوت بە کلێنس شاردبوویانەوە.

''دوای کردنەوەی سەعاتەکەی داشبۆرد و فڕێدانی کلێنسەکە گڵۆپی ئێرباگەکە بەدەرکەوتەوە، بۆیە وریای فێڵ بن، دوای دانانەوەی ئێرباگەکە وەک ئۆرجیناڵی خۆی هەڵ دەبێت و دەکوژێتەوە، واتە لەکاتی پێداکێشان ئێرباگەکە دەتەقێت''، ئاراس وای گوت.

هۆشیاریی ئەوەیش دەدات و دەڵێ، زۆر گرنگە لەکاتی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبیل پێش هەموو پشکنینەکان ببەستی بەتایبەت کۆمپیوتەر، چونکە زۆربەی ئۆتۆمبێلەکان دوای پشکنین کێشەکانیان بەرد دەکەوێت و ئەو کات دەتوانی قسە لەگەڵ فرۆشیارەکە یان کڕیارەکە بکەیت، لەبارەی مامەڵەی کڕین، بۆیە زۆر وریابن با فێڵتان لێ نەکرێت.






وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان