400 ساڵ لەمەوبەر ژنێکی ئەرستۆکراتی بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش ددانەکانی پاراستووە

:: AM:10:17:28/01/2023 ‌

لە ئەنجامی گەڕان بەدوای شوێنەوارەکان، تەرمی ژنێکی ئەرستۆکراتی فڕەنسی دوای نزیکەی 400 ساڵ لە مردنی دۆزرایەوە ، لە دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە، زانایان فێڵێکی سەیر و سەمەرەی ئەرستۆکراتییەکەیان بۆ ئاشکرابوو کە تێلی زێری بۆ ددانەکانی بەکارهێناوە تاوەکوو ددانەکانی تێک نەچێت و نەیەتە پێشەوە.

ئان دەلیگری کە لە ساڵی 1619 کۆچی دوایی کردووە، لە کاتی هەڵکۆڵینێکی شوێنەواریی لە شاتۆ دی لاڤال لە باکووری ڕۆژئاوای فڕەنسا لە تابوتێکی مۆمیا کراو تەرمەکەی دۆزرایەوە ،کە  ئێسکەپەیکەر و ددانەکانی لە دۆخێکی باشدا بوون بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش.

تیمێکی شوێنەوارناس و پزیشکانی ددان حاڵەتەکەیان دیاری کرد ، دەگوترێ دەلیگری تووشی نەخۆشییەکی پووک بووە کە بووەتە هۆی چوونە دواوەی ددانەکانی.
تێلی زێڕین بەکارهێنراوە بۆ ڕاگرتن و ڕاستکردنەوەی چەند ددانێکی دەلیگری
هەروەها بە گوێرەی ئەنجامەکەی پشکنینی تیشکی ئێکس دەرکەوتووە کە تێلی زێڕین بەکارهێنراوە بۆ ڕاگرتن و ڕاستکردنەوەی چەند ددانێکی دەلیگری. توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە ئەو کچە ددانێکی دەستکردیشی هەیە کە لە شاخی فیل دروست کراوە نەک لە ددانی کەرگەدەن کە لەو کاتەدا باو بووە بۆ دروستکردنی ددان بەکاریان دەهێنا.

لەم سەردەمەدا فشارێکی زۆر لەسەر ژنانی ئەرستۆکرات هەبوو لە سەردەمێکدا کە ڕواڵەت وەک پەیوەندییەک بە بەها و پلە لە کۆمەڵگادا سەیر دەکرا.



وشە - كەژاڵ كەمال