دوو فڕۆکەی جەنگیی کەوتنە خوارەوە

:: AM:10:30:28/01/2023 ‌
دوو فڕۆکەی جەنگیی سوپای هیندستان لە جۆرەکانی سوخو سو 30  رووسی  و میراژ 2000ی فڕەنسی، لە ئاسمانی ئەو وڵاتە کەوتنە خوارەوە.

هەر دوو فڕۆکە بە مەبەستی راهێنان فڕیون و لە بنکەی ئاسمانی گوالیڤەر، دستیان بە فڕین کردبوو و پێش ئەوەی راهێنانەکە تەواو بکەن لە ویلایەتی مادیا پرادش، کەوتنە خوارەوە.

دیار نییە فڕۆکەوانەکان پێش کەوتنی فڕۆکەکەیان توانیویانە خۆیان رزگار بکەن یان نا


بەگوێرەی بی بی سی، رووداوەکە نوێیە و هێشتا دیار نییە فڕۆکەوانەکان پێش کەوتنی فڕۆکەکەیان توانیویانە خۆیان رزگار بکەن یان نا. لە هەمان کاتدا هێشتا هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکان بەردەست نییە.

تیمەکانی فریاکەوتنی هیندستان بە خێرایی دەستیان بە گەڕان و پشکنین بەدوای فڕۆکەکاندا کردووە و بە میدیاکانیان راگەیاندووە هەر زانیارییەکی نوێ هەبێ خەڵکی لێ ئاگادار دەکەنەوە.


وشە - سلێمان تاشان