چەند ڕێنماییەک بۆ ڕێگری کردن لە ئازاری قورگ لە وەرزی زستاندا

:: PM:01:08:28/01/2023 ‌

لە وەرزی زستاندا بەهۆی بڵاو بوونەوی ڤایرۆس و بەکتریاکان کە پێوەندییان بە کێشەکانی لووت و گوێوە هەیە، ترس لەلای خەڵک دروست دەکات بەهۆی بڵاو بوونەوەی نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان.

بەگوێرەی ماڵپەڕی ''بۆڵدسکای'' قوورگ ئێشە یان هەوکردنی قوورگ، بریتییە لە هەوکردن یان دروستبوونی ڕوویەکی دڕ کە لە شانەکانی قوورگدا ڕوودەدات بەهۆی هەوکردنی بەکتریا یان ڤایرۆسەوە، ئەم حاڵەتە دەبێتە هۆی دروستبوونی ئازار و ئاوسانی و سووربوونەوەی ناوچەی قووڕگ. 

ئەم هەوکردنانەی قوورگ کۆمەڵە نیشانەیەک لەگەڵ خۆیدا دەهینێت وەک ''کۆکە، بەڵغەم، سەختی قووتدان، وشکبوونەوەی قووڕگ، ئاوسانی لیمفە گرێیەکان و هەندێکجاریش کێشەی قسەکردن. 

پاک و خاوێنی زۆر گرینگە تا خۆمان بپارێزین لە تووشبوون

کەواتە بۆ ئەوەی خۆمان لەم حاڵەتە بپارێزین پێویستە چەند ڕینماییەک بگرینە بەر ئەوانیش: 

یەکەم: پاک و خاوێنی

بەهۆی هەوکردن و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆس و بەکتریاکان لە وەرزی زستاندا، قوورگ ئێشە زۆر بەربڵاوە، بۆیە پاک و خاوێنی زۆر گرینگە تا خۆمان بپارێزین لە تووشبوون و بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشییە.

دەست شووشتن دووبارە بۆ چەند جارێک و پاش دەست لێدانت لە هەر کەلوپەل و بەرکەوتەیەک خۆت بپارێزیت دەست لە دەموچاوت نەدەیت تا دەستەکانت دەشۆیت، ئەمە هەنگاوێکی گرینگە بۆ دوورکەوتنە لە بڵاو بوونەوە و تووشبوون بە نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان، ئەمە جگە لەوەی کە دڵنیابیت ژینگەکەی دەورووبەرت پاکە واتە لەو شوێنانەی کە تێکەڵبوون و بەریەوککەوتن لە نێوان کەسەکان ڕوودەدا.

دووەم: بەستنی دەمامک

هەرچەندە بەم دواییانە ڕێوشوێنی خۆپارێزی لە شوێنە گشتییەکان سووک کراوە، بەڵام هێشتا پێویستە دەمامک بەکاربهێنیت، تا خۆت بپارێزیت و ڕێگربیت لە تووشبوون بە ڤایرۆسە وەرزییەکان، بە بەستنی دەمامک دوور دەکەویتەوە لە تووشبوونت بە ڤایرۆس و بەکتریاکانی کە لە هەوادا دەگوازرێنەوە.

سێیەم: گونجانی کەش بۆ دووربوون لە نەخۆشیی

مەبەست لە گونجانی کەش ئەوەیە کە زانیت ئەو کەشەی تێیدای گونجاو نییە بۆت و هەست دەکەت سەرماتە یان گەرما، کەشەکە بگونجێنی بۆ خۆت، بەشێوەیەک کەشی چواردەورت لەگەڵ پلەی گەرمی جەستەت گونجاو بێت، بەمەیش دوور دەکەویتەوە لە سەرمابوون یان بە پێچەوانەوەی ئارەقکردن.

چوارەم: سوود وەرگرتن لە کرداری هەڵمکردن و غەرغەرە

هەوکردنی قووڕگ دەبێتە هۆی گیرانی لووت و خورانی قوورگ، بە کوڵاندنی ئاو و هەڵمژینی هەڵمی ئاوەکە دەتوانیی ڕزگارت بێ لە قووڕگ ئێشە، ئامۆژگاریی تووشبووان دەکرێت کە دەتوانن لەگەڵ ئاوەکە زەیتی ''کافور یان تولسی'' بخرێتە تێکەڵ بکرێت ئەوکات هەڵمەکە هەڵمژێت، ئەم کردارە یارمەتی ئاسانکردنی هەناسەدانت دەدات یان بۆ راگرتنی کۆکە بەسوودە، غەرغەرەکردن بۆ نەهێشتنی ئازاری قووڕگ کردارێکی تەندروست و باشە، غەرغەرەکردن بە ئاوی شلەتێن لەگەڵ تێکەڵکردنی بە کەمێک خوێ دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ ڕزگاربوون لە هەوکردنی قووڕگ.

پێنجەم: زیادکردنی بەرگری لەش

هەموو کەسێک پێویستی بە دروستکردنی بەرگرییەکی بەهێزی جەستەیە، بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەوکردنی باوی قوورگ لە وەرزی زستاندا، هەروەها جەستە دەبێت ئامادە بێت بۆ هەر هێرشێکی ڤایرۆسی کە لە زستاندا ڕوودەدات، کە پێویستە خواردنی تەندروست بخوات و خواردنە شلەمەنییەکان زیاتر بخوات بۆ ئەوەی جەستە بە شێداری بمێنێتەوە، بە تێکەڵکردنی سیری وردکراو لەگەڵ هەنگوین و ئاوی شلەتێن، خواردنی دەبێتە قەڵغانێکی دژە ڤایرۆس و دژە بەکتریا بۆ قوورگ، هەروەها پسپۆڕان ئامۆژگاری خواردنی ئەو خۆراکانە دەکەن کە دەوڵەمەندن بە مادە خۆراکییەکانی وەک کالسیۆم و زینک و مەگنسیۆم، کە توانای لەش باشتر دەکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەوکردنەکان.

پزیشکان هۆشیاریی دەدەن و دەڵێن، تا بکرێ خۆت بەدوور بگری لە مادەی کیمیایی وەک حەب و دەرمانەکانی تر و بەشێوەیەکی سرووشتی خۆت چاک ببیتەوە باشترە، وەک خواردنی دەرمان.



وشە - كەژاڵ كەمال