لەکاتی ئاهەنگی هاوسەرگیریی لە فلیپین، بووک و زاوا بە چەپکێک پیاز وێنە دەگرن، چونکە گرانی پیاز لە بازاڕەکان، ئێستە کێشەیەکی گەورەیە لەو وڵاتە و ئەم بووک و زاوایەیش وەک رەمزێک لەبری گوڵ پیازیان بەکارهێناوە.
کۆنگرێسی فلیپین لێکۆڵینەوەی کردووە، بۆ ئەوەی بزانێت بۆچی لە ماوەی چەند مانگێکدا نرخی پیاز دوو هێندە لە نرخی خۆی زیادبووە، هەر بۆیە لە فلیپین هاوسەرەکان ڕوو لەو شتە دەکەن کە ئەمڕۆ بووەتە ڕەمز و دیار لە وڵاتەکەیان، کە پیازی بریقەدار لە بری چەپکە گووڵ دەگرنە دەستیان بەوەی کە ئێستە لەم وڵاتە بۆتە شتێکی گرانبەها.
بووکێک بەناوی لیکا پیوری نۆبیسی تەمەن 28 ساڵ، خەڵکی شاری ئیلۆیلۆیە، بە چەپکە پیازێکی پێنج کیلۆگرامییەوە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەی کرد.
سەرۆکی فلیپین، بەرزبوونەوەی نرخی ئەو خۆراکەی بە "باری نا ئاسایی" ناو بردووە
لە هەمان چوارچێوەدا، نرخی پیاز لە 200 پێسۆوە واتە 3.72 دۆلار بۆ هەر کیلۆیەک بەرزبووەتەوە، لە ئۆکتۆبەری 2022 بۆ 600 پێسۆ واتە 11.15 دۆلار بۆ هەر کیلۆیەک بەرز بووەتەوە تا ئەو مانگە، سەرەڕای جێگیربوونی بەگوێرەی ڕێژەی بەرهەمهێنان و خواست.
پرسی بەرزبوونەوەی نرخی پیاز و خەڵک چی لە بەرانبەر دەسکەوتنی دەدەن، لە چەند مانگی ڕابردوو و ئێستەیشدا فلیپینی گرتووەتەوە، تا ئەو ڕادەیەی سەرۆک فێردیناند مارکۆس جونیۆر بەرزبوونەوەی نرخی ئەو خۆراکەی بە "باری نا ئاسایی" ناو بردووە.
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی پیاز له فلیپین نزیكه‌ی سێ هێنده‌ی نرخی مریشك و له 25 بۆ 50% له گۆشتی مانگا گرانتره، ئەمەش بووه هۆی ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی وڵاتەکە ڕای بگه‌یه‌نن كه وڵاته‌كه‌یان تا مانگی ئادار، پێویستی به هاورده‌كردنی نزیكه‌ی 22 هه‌زار تۆن پیاز ده‌بێت، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كه‌می پێداویستییه ناوخۆییه‌كان و ڕێگریكردن له به‌رزبوونه‌وه‌ی تێچوونه‌كان.
پیاز یه‌كێكه له خواردنه ناوخۆییه‌كانی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا، زۆرجار له‌گه‌ڵ سیردا ورد ده‌كرێت وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كی بۆ زۆر له خواردنه‌كان .