نرخی 100 دۆلار له بازاڕه‌كان هه‌ر به به‌رزی ماوه‌ته‌وه، بۆ ئێسته 100 دۆلار به‌رانبه‌ر به 165 هه‌زار و 250 دیناره. ئه‌وه‌یش به‌هۆی رێكاری نوێی بانكی ناوه‌ندی.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 29ی كانوونی دووه‌م، نرخی دراوه‌كان له بازاڕه ناوخۆییه‌كانی عێراق به‌مشێوه‌یه‌یه، له به‌غدا 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی خسته‌ڕوو به 162 هه‌زار 500 دیناره، به‌ڵام خواست 161 هه‌زار و 500 دیناره.
ئه‌و رێكاره نوێیه، نرخ له بازاڕه‌كان به‌رز ده‌كاته‌وه و خواست له‌سه‌ر دۆلار زیاد ده‌كات
له هه‌ولێر 100 دۆلار بۆ خستنه‌ڕوو به 165 هه‌زار و 250 دیناره، به‌ڵام خواست له‌سه‌ر 100 دۆلار 164 هه‌زار و 250 دیناره.
بانكی ناوه‌ندی ئه‌مڕۆ ده‌رگای فرۆشتنی دۆلار ده‌كاته‌وه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ بڕێكی زۆر دۆلار بخاته بازاڕه‌وه، به‌ڵام به گوته‌ی لێدوانی سه‌رچاوه‌یه‌ك، بانكی ناوه‌ندی له ئه‌مڕۆوه رێكاری نوێ ده‌گرێته‌به‌ر، ئه‌وه‌یش راگرتنی فرۆشتنی دۆلار به نه‌ختینه‌ییه، ته‌نیا له‌ڕێی ئه‌لیكترۆنییه‌وه ده‌بێ.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش كراوه كه ئه‌و رێكاره نوێیه، نرخ له بازاڕه‌كان به‌رز ده‌كاته‌وه و خواست له‌سه‌ر دۆلار زیاد ده‌كات، ره‌نگه 100 دۆلار تا 170 هه‌زار دینار بڕوات.
بانكی ناوه‌ندی عێراق به‌رده‌وامه له گرتنه‌به‌ری رێكار بۆ كۆنترۆڵكردنی نرخ و به‌قاچاخبردنی دۆلار بۆ وڵاتانی دراوسێ، ئه‌مه‌ش ماوه‌ی دوو مانگه شڵه‌ژانی له بازاڕه ناوخۆییه‌كان دروست كردووه.