به‌یانی هه‌ستاویت له خه‌و و به نیازی بڕۆیته سه‌ر كار و سلف له ئۆتۆمبێله‌كه‌ت ده‌ده‌یت و هه‌ڵنابێت، ئه‌مه بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟ شاره‌زایه‌كی میكانیكی وه‌ڵام ده‌داته‌وه.
ئاراس ئه‌حمه‌د شاره‌زای بواری میكانیكی، بۆ ''وشه'' گوتی، هۆكاره‌كانی هه‌ڵنه‌بوونی ئۆتۆمبێل به‌گشتی و به‌یانیان به‌تایبه‌تی، زۆرن و له ئۆتۆمبێلێك بۆ ئۆتۆمبێلێكی تر ده‌گۆڕێت، به‌گوێره‌ی مۆدێله‌كانیان ''كۆن و نوێ''، به‌ڵام ده‌توانین بڵێین ئه‌م پێنج هۆكاره‌ی خواره‌وه سه‌ره‌كیترینیانن:
یه‌كه‌م: پاترییه‌كه‌ت سووتاوه یان زۆر لاواز بووه: ئه‌گه‌ر پاتریی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت سووتاوه بیگۆڕه، چاره‌سه‌ری كاتیش ئه‌وه‌یه چه‌تاڵی بكه‌یت له پاتریی ئۆتۆمبێلێكی تر تا بزوێنه‌ره‌كه‌ت ده‌كه‌وێته كار و دواتر ده‌رده‌كه‌وێت سووتابێت، یان شه‌حنی تێدا نه‌مابێت یان لاواز بێت، به‌ڵام باشتره بیگۆڕی بۆ ئه‌وه‌ی دووباره تووشی ئه‌م كێشه‌یه نه‌بیته‌وه.
دووه‌م: جێی سارد و گه‌رمی پاترییه‌كان ژه‌نگ و كلس گرتوونی: له‌م حاڵه‌ته‌یشدا ئۆتۆمبێل كار ناكات، به‌ڵام بۆ ئه‌مه‌یش ده‌توانی به فڵچه‌یه‌كی زبر بیانكڕێنیت و پاكیان بكه‌یته‌وه.
سێیه‌م: ڕیله‌ی ستارته‌ری بزوێنه‌ره‌كه‌ت سووتاوه ''Starter Motor Relay'' ئه‌م ستارته‌ره وه‌ك چه‌رخێك وایه به‌كار دێت بۆ هه‌ڵكردنی ئۆتۆمبێل.
چواره‌م: سلفه‌كه‌ت سووتاوه یان لاواز بووه و كاره‌با باش ناگه‌یه‌نێت: له‌م حاڵه‌ته‌شدا ده‌توانی پێشتر پرسیارێك له وایه‌رمه‌نێك بكه‌یت، تا بزانی كامه دوو وایه‌ری كارپێكردنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ته، تا له كاتی پێویستدا بیخه‌یته كار و بیگه‌یه‌نیته شوێنێك بۆ چاككردنه‌وه‌ی.
پێنجه‌م: فیول په‌مپه‌كه‌ت كار ناكات: ئه‌مه‌ش چاری ته‌نیا گۆڕینه، هه‌ندێك جاریش فلته‌ری به‌نزین كه پیس بێت، بزوێنه‌ره‌كه ناكه‌وێته كار، زۆرجار ئه‌وه له ناكاو ڕوو نادات، به‌ڵكو چه‌ند جارێك ئۆتۆمبێله‌كه‌ت ده‌كوژێته‌وه یان ده‌یبڕێت، كاتێك فیول په‌مپه‌كه سارد بووه‌وه، ده‌كه‌وێته‌وه كار، باشتر وایه زووتر بێته گۆڕین تا تووشی كێشه‌ی زیاترت نه‌كات.