ئامێری سۆنه‌ر له ده‌روازه سنوورییه‌كانی عێراق بۆ كۆنترۆڵكردنی به‌قاچاخبردنی دۆلار داده‌نرێت، به‌ڵام نه‌گه‌یشتووه به خاڵه گومرگییه‌كانی كوردستان.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 29ی كانوونی دووه‌م، ساماڵ عبدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گومرگی هه‌رێم، بۆ "وشه" گوتی، "ئاگه‌دار نیم كه ئامێری "سۆنه‌ر" بۆ رێگریكردن له به‌قاچاخبردنی دۆلار گه‌یشتبێته هه‌رێم، به‌ڵام نه‌گه‌یشتووه بۆ لای ئێمه تا له خاڵه گومرگییه‌كه دابنرێ".
به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دۆلار له هه‌رێمی كوردستان له رێی ده‌روازه سنوورییه‌كانه‌وه، به قاچاخ نه‌براوه‌ته ده‌ره‌وه
حكوومه‌تی عێراق، هه‌وڵێكی نوێی ده‌ست پێ كردووه بۆ كۆنترۆڵكردنی به‌قاچاخبردنی دۆلار، هه‌ستاوه به‌دانانی ئامێری سۆنه‌ر له ده‌روازه سنوورییه‌كان.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گومرگی هه‌رێم ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، دانانی ئه‌و ئامێره سوودی ده‌بێ بۆ رێگریكردن له بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی دۆلار.
به‌گوێره‌ی زانیاریی میدیا عێراقییه‌كان، له ده‌روازه سنوورییه‌كاندا به‌رده‌وام دۆلار به‌قاچاخ براوه‌ته ده‌ره‌وه، له‌به‌رئه‌وه ئه‌مه‌ریكا سزای به‌سه‌ر چه‌ند بانكێك سه‌پاند، ئه‌مه‌یش نرخی دۆلاری به‌رانبه‌ر دینار به‌رز كرده‌وه، بۆیه بانكی ناوه‌ندی به‌رده‌وامه له گرتنه‌به‌ری رێكاری نوێ.
له‌وباره‌یه‌وه ساماڵ عبدولڕه‌حمان ده‌ڵێت، "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دۆلار له هه‌رێمی كوردستان له رێی ده‌روازه سنوورییه‌كانه‌وه، به قاچاخ نه‌براوه‌ته ده‌ره‌وه".