سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له كونسوڵی كوێت كرد و پێوه‌ندییه‌كانی نێوان كوردستان و عێراق تاوتوێ كرا. كونسوڵ سڵاوی ئه‌میر و گه‌ل و حكوومه‌ته‌كه‌ی به سه‌رۆك بارزانی گه‌یاند و سەرۆک بارزانیش پێی گوت گه‌لی كوردستان و گه‌لی كوێت هه‌ست به‌و ئازار و سه‌ختییانه ده‌كه‌ن كه له ئه‌نجامی بیری شۆڤێنییه‌ت به‌سه‌ر هه‌ردوو گه‌لدا سه‌پێنرا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 29ی كانوونی دووه‌م، سه‌رۆك بارزانی پێشوازیی له عوسمان داود ئه‌لداود كونسوڵی كوێت له شاری هه‌ولێر كرد.
ئه‌وه‌شی دووپات كرده‌وه كه له پێناو برایه‌تی و سه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌دا، پێویسته هزری شۆڤینی و داگیركاری و خۆسه‌پاندن له ناوچه‌كه‌ماندا كۆتایی بێت
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوی باره‌گای بارزانی، له دیداره‌كه‌دا كونسوڵی كوێت سڵاوی ئه‌میر و گه‌ل و حكوومه‌تی كوێتی به سه‌رۆك بارزانی گه‌یاندووه.
هاوكات دووپات له پێوه‌ندیی نێوان هه‌ردوولا كرایه‌وه. كونسوڵی كوێت ستایشی ئارامی و بووژانه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرد به نموونه‌یی وه‌سفی كرد.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا سه‌رۆك بارزانی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان گه‌لی كوردستان و گه‌لی كوێتی به مێژوویی و قووڵ له قه‌ڵه‌م دا و ڕای گه‌یاند، گه‌لی كوردستان و گه‌لی كوێت هه‌ست به‌و ئازار و سه‌ختییانه ده‌كه‌ن كه له ئه‌نجامی بیری شۆڤینییه‌ت به‌سه‌ر هه‌ردوو گه‌لدا سه‌پێنرا.
ئه‌وه‌شی دووپات كرده‌وه كه له پێناو برایه‌تی و سه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌دا، پێویسته هزری شۆڤینی و داگیركاری و خۆسه‌پاندن له ناوچه‌كه‌ماندا كۆتایی بێت.
بارودۆخی سیاسیی ناوچه‌كه و پێوه‌ندییه‌كانی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی فیدراڵ، ته‌وه‌رێكی تری ئه‌و دیداره بوو.