به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاروباری ماده‌ی هۆشبه‌ری سه‌ربه وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئه‌مڕۆ رای گه‌یاندووه، گرنگترین تۆڕی بازرگاریكردن به ماده‌ی هۆشبه‌ریان هه‌ڵوه‌شاندووه كه ویستوویانه رێژه‌یه‌كی زۆری ماده‌كه بۆ باشووری عێراق بگوازنه‌وه.
پێگه‌ی "شه‌فه‌ق
نیوز" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 29ی كانوونی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاروباری ماده‌ی هۆشبه‌ری سه‌ربه وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رای گه‌یاندووه، تۆڕێكی بازرگانیكردن به ماده‌ی هۆشبه‌ر هاته هه‌ڵوه‌شانه‌وه كه 34 كلیۆم ماده‌ی "ئه‌فیون"یان پێ گیراوه.
زیاتر گوتوویه‌تی، جیا له گرتنی 34 كلیۆ ماده‌ی هۆشبه‌ر جۆری "ئه‌فیون" كه پێیان گیراوه، هاوكات پێنج كه‌سی ئه‌و تۆڕه گیراون، دوو كه‌س له‌وان هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی بیانی بوون و سێ كه‌سه‌ی تریشیان عێراقی بوون، ویستوویانه ماده‌كه بگوازنه‌وه ناو شاره‌كانی باشووری عێراق.
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه له‌باره‌ی گرتنی تۆڕه‌كه روونی كردووه‌ته‌وه، به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ شانه‌ی "سقور"ی هه‌واڵگری و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هه‌واڵگریی سنوور، توانیویانه تۆڕه‌كه هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه و ته‌واوی ئه‌ندامانی تۆڕه‌كه بگرن. به‌پێی بڕیاری دادگا و به‌پێی ماده‌ی 27ی ماده‌ی هۆشبه‌ر، تاوانباران گیراون.