راوێژكاری ده‌سته‌ی ناوكیی ئێران، ئیسرائیلی به هێرشكردنه سه‌ر كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی چه‌ك له ئیسفه‌هان تۆمه‌تبار كرد و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شی كردووه، ئێران هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌دا وه‌ڵامی ده‌بێت.
محه‌مه‌د مه‌ره‌ندی پسپۆڕ و راوێژكاری میدیایی ده‌سته‌ی دانوستانی ناوكیی ئێران، ئاماژه‌ی به هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو كردووه و گوتوویه‌تی، ئه‌م هه‌فته‌یه هه‌فته‌یه‌كی باش نابێت بۆ ئیسرائیل، بۆیه وه‌ڵامیان ده‌بێت.
هێرش كرایه سه‌ر كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ئێران
پێویسته بگوترێ وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئێران، به فه‌رمی هێرشی سێ فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان بۆ سه‌ر كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی راگه‌یاند، به‌ڵام ئاماژه‌ی به ناوی هیچ وڵاتێك نه‌كرد.
شه‌وی رابردوو به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان، هێرش كرایه سه‌ر كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ئێران و زیانێكی زۆر به‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كان گه‌یه‌نرا.
به‌گوێره‌ی
عه‌ره‌بیه، هێرشه‌كه به ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان یان درۆن، كرایه سه‌ر كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له ئیسفه‌هان، له دوای هێرشه‌كه ده‌نگێكی گه‌وره خه‌ڵكی ئیسفه‌هانی له خه‌و راچڵه‌كاند.
پێویسته بگوترێ به‌گوێره‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراونه‌ته‌وه، دوای هێرشه‌كه ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له كارگه‌كه رووی داوه و ئاگر به‌ره‌و ئاسمان بڵێسه‌ی سه‌ندووه، پێشبینی ده‌كرێ كوژران و برینداری لێ كه‌وتبێته‌وه و زیانێكی زۆریش به‌ر ئه‌و دامه‌زراوه سه‌ربازییانه كه‌وتبێت.
هێشتا دیار نییه ئه‌و شوێنه‌ی هێرشی كراوه‌ته سه‌ر، ته‌نیا به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی سووكه یان ناوه‌ندێكیشه بۆ په‌ره‌پێدانی چه‌كی ناوكی.
هەرگیز نەیتوانیوە هیچ هێرشێک بکاتە سەر ئیسرائیل
جێی باسه ساڵی رابردووش به‌هۆی هێرشێك زیان به بنكه‌ی ناوكیی نه‌ته‌نز له ئیسفه‌هان گه‌یشت و زیانی به سانتریفووژه‌كان گه‌یاند، ئه‌وكات ئێران ئیسرائیلی به به‌رپرسیار له هێرشه‌كه تۆمه‌تبار كرد.
ئێران لە رابردوودا بەردەوام ئەو جۆرە هەڕەشانەی کردووە و تەنانەت گوتوویەتی ئیسرائیل لەسەر نەخشەی جیهان دەسڕێتەوە بەڵام هەرگیز نەیتوانیوە هیچ هێرشێک بکاتە سەر ئیسرائیل و زیاتر زیانی بە خەڵکی ئێران گەیاندووە و لە دەرەوەی سنوورەکانیش تەنیا حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی بە درۆن، مووشەک یان تیرۆر کردووەتە ئامانج.