له پاكستان به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی پاسێكی گه‌شتیاری و پاشان سووتانی پاسه‌كه، 40 كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و چوار كه‌سیش بریندار بوون.
پاسه‌كه 44 كه‌سی هه‌ڵگرتبوو و له كوێته‌ی پارێزگای به‌لووچستانی پاكستانه‌وه به‌ره‌و كه‌راچی ده‌ڕۆیشت، به‌ڵام تووشی رووداوی هاتوچۆ ده‌بێت.
حه‌مزه نه‌جم نه‌دیم له به‌رپرسانی پارێزگاكه به میدیاكانی گوتووه، ته‌رمی 40 كه‌سیان هێناوه‌ته ده‌ره‌وه و له ناویاندا ژن و منداڵیش هه‌ن، ته‌نیا چوار كه‌س به برینداری ده‌رهێنراون.
پاسه‌كه زۆر خێرا بووه و خۆی به پردێك كێشاوه
به‌گوێره‌ی
یۆرۆنیوز، پاسه‌كه زۆر خێرا بووه و خۆی به پردێك كێشاوه، پاشان كه‌وتووه‌ته ناو دۆڵێك و ئاگر له پاسه‌كه به‌ربووه.
به‌رپرسه‌كه ئاماژه‌ی داوه، ته‌رمه‌كان سووتاون و له كاتی هێنانه ده‌ره‌وه‌ی ته‌رمه‌كان، هیچ كام له ته‌رمه‌كان ناناسرێنه‌وه، بۆیه ته‌نیا به دی ئێن ئێی جیا ده‌كرێنه‌وه، بڕیاره دوای پشكنین و دڵنیابوون راده‌ستی كه‌سوكاریان بكرێنه‌وه.
گرنگترین هۆكاری رووداوه‌كانی هاتوچۆ له پاكستان، پێوه‌ندیداره به پێشێلكردنی رێساكانی هاتوچۆ و ساڵانه له‌م وڵاته به سه‌تان كه‌س ده‌بنه قوربانی.