ئۆزجان کە ئەکتەرێکی بەناوبانگی تورکیایە، لە تەمەنی 50 ساڵیدا بۆ جاری سێیەم هاوسەرگیری لەگەڵ کچێکدا کرد کە زۆر لە خۆی بچووکترە.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی
ئیتی عه‌ره‌بی، ئۆزجان به نهێنی هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ سه‌مه‌ر دادگه‌ری ته‌مه‌ن 28 ساڵدا كردووه، دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك له پێوه‌ندیی خۆشه‌ویستیدا بوون، ئێسته مانگی هه‌نگوینییان له دوبه‌ی به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
سه‌مه‌ر وێنه‌یه‌كی خۆی و ئۆزجانی بڵاو كرده‌وه و نووسیویه‌تی، "هه‌موو چیرۆكێكی خۆشه‌ویستی جوانه، به‌ڵام ئه‌مه چیرۆكی دڵخوازی ئێمه‌یه"، به‌م شێوه‌یه هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئۆزجان ده‌نیز ڕاگه‌یاند كه له كۆتایی هه‌فته‌ی ڕابردوو ئه‌نجامیان داوه .
جیاوازیی ته‌مه‌نی نێوان ئه‌م دوو هاوسه‌ره 22 ساڵه
هه‌روه‌ها ڕاپۆرته توركییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، هاوسه‌رگیرییه‌كه به هێمنی له ماڵی ئۆزجان له زه‌كه‌ریاكۆی ئه‌نجام دراوه، به‌یه‌كه‌وه له‌م ماڵه‌دا ده‌ژین .
دواتر سه‌مه‌ر به وێنه‌یه‌كی تری هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان، په‌یامێكی بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی ئۆزجان بڵاو كرده‌وه. كۆمێنتێكی له‌سه‌ر كرد و نووسیویه‌تی، "به‌بێ ئه‌وه‌ی بوه‌ستم تۆم هه‌ڵبژارد و دووباره و سێباره هه‌ڵتده‌بژێرمه‌وه. بێگومان من له‌گه‌ڵ هه‌ر لێدانێكی دڵمدا، دووباره تۆ هه‌ڵده‌بژێرمه‌وه ئه‌گه‌ر تا 100 ساڵی تر له ژیاندا بم، به‌رده‌وام تۆ ده‌دۆزمه‌وه وه‌ك هاوسه‌رم .
به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌كانی توركیا كه بڵاویان كرده‌وه، دایكی ئۆزجان به ناوی "كادریه ده‌نیز" به‌شداری ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی نه‌كردووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تاوه دژی ئه‌و هاوسه‌رگیرییه بووه .
ئۆزجان و سه‌مه‌ر بۆ مانگی هه‌نگوینی دوبه‌یان هه‌ڵبژارده‌وه كه ئێسته له‌وێ ده‌مێننه‌وه تا چێژ له ساته‌كانیان ببینن و دڵخۆشن، له كاتێكدا جیاوازیی ته‌مه‌نی نێوان ئه‌م دوو هاوسه‌ره 22 ساڵه .
ئۆزجان ده‌نیز له‌دایكبووی ساڵی 1972ه كه ئه‌كته‌ر و ئاوازدانه‌رێكی به‌ناوبانگی توركیایه.
ئۆزجان له چه‌ندان به‌رهه‌می فیلم و درامادا به‌شداری كردووه، یه‌ك له‌وانه‌ی كه زۆر پێی ناسرا له هه‌رێمی كوردستان، له ده‌رهێنان و نووسینی ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژ "ئۆزجان دێنیز" خۆیه‌تی، درامای "كۆشكی خۆشه‌ویستی" بوو، دۆبلاج كرابوو بۆ سه‌ر زمانی كوردی و له یه‌كێك له كه‌ناڵه كوردییه‌كان په‌خش ده‌كرا.