لە درێژەی گوشاری ناوەندە ئەمنییەکان بۆ سەر ئەندامانی ئەنجوومەنی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتیی نۆژین، سروە پورمحەممەدی، ئەندامی چالاکی ئەم ئەنجوومەنە لە شاری سنە لە لایەن هێزەکانی رژێمی ئێران گیرا ئەمە پێنجەم ئەندامی ئەو ئەنجوومەنەیە لەوەتەی دەستپێکی خۆپێشاندانەکانەوە دەگیرێت.
بەگوێرەی رێکخراوی مافی مرۆڤی
هەنگاو، ئەمڕۆ یەکشەم 29 ی کانوونی دووەم، سروە پوورمحەممەدی تەمەن 35 ساڵ و بەرپرسی لقی سنەی ئەنجوومەنی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتیی نۆژین، دوای چوونی بۆ دادگای ئەم شارە بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ دۆسیەی ئەندامانی دەستبەسەرکراوی ئەنجوومەنەکە ، دەستگیر کرا.
پێویستە بگوترێ هۆکاری دەستبەسەرکران، چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی سروە پورمحەممەدی نەزانراوە.
هۆکاری دەستبەسەرکران، چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی سروە پورمحەممەدی نەزانراوە.
چوارشەمی رابردووش پێشتریش سۆما پوورمحەممەدی، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی نۆژین و خوشکی سروە، کە بۆ بەدواداچوونی دۆسیەی ئیدریس مینبەری هاوژینی، کە ئەویش ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەم ئەنجوومەنەیە، سەردانی دادگای کردبوو بەڵام لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە رفێنرا.
لە هەمان رۆژدا، سەیوان ئیبراهیمی، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی نۆژین و هاوژینی زارا محەممەدی بەرپرسی ئەنجوومەنی نۆژین، کە لە ئێستادا ماوەی سزای پێنج ساڵ بەندکرانی تێدەپەڕێنێت، دەستبەسەر کرا.
ئیدریس مینبەری، چالاکی مەدەنی و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی فەرهەنگی وکۆمەڵایەتیی نۆژین لە شاری سنە، رۆژی یەکشەم 18ی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو لەلایەن هێزەکانی رژێمی ئیسلامی ڕفێنرا و دەگوترێ لە ئیتڵاعاتی سنە راگیراوە.
لە سەرەتای پایزی رابردووش، واران محەممەدنەژاد تەمەن 33 ساڵ، چالاکی مەدەنی و بەرپرسی لقی سنەی ئەنجوومەنی نۆژین، ، لەلایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپاوە ڕفێنرابوو کە دوای سێ حەوتوو بە دانانی بارمتە بەشێوەیەکی کاتی ئازاد کرا.
حوكمی له سێداره‌دانیش به‌سه‌ر ده‌یان كه‌سدا سه‌پێنراوه
هەروەها ئازد عەباسی، خەڵکی دێولان، چالاکی مەدەنی و سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی نۆژین، لە 21ی ئەیلوولی ساڵی رابردوو لە لایەن هێزەکانی رژێمی ئیسلامی رفێندرا و مانگی رابردوو لە لایەن لقی دووی دادگای تاوانەکانی شاری دێولان، بە تۆمەتی کۆبوونەوە و ئاژاوەگێڕی لە دژی ئاسایشی گشتی و پڕوپاگەندە کردن لە دژی کۆماری ئیسلامی، سزای شەش ساڵ و چوار مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێنرا.
ئەمڕۆ یەکشەم 29ی کانوونی دووەم، 135 رۆژە لە اێران خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییە و جێی باسه له‌وه‌ته‌ی سه‌رهه‌ڵدانی خۆپێشاندانه‌كان، سه‌رووی 500 خۆپێشانده‌ر كوژراون، نزیكه‌ی 20 هه‌زار خۆپێشانده‌ر گیراون و حوكمی له سێداره‌دانیش به‌سه‌ر ده‌یان كه‌سدا سه‌پێنراوه كه ژماره‌یه‌كیان جێبه‌جێ كراون.
ژینا ئه‌مینی كچه كوردێكی سه‌قزی، له 13ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ر له‌گه‌ڵ براكه‌ی، بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خزمانی سه‌ردانی تارانی كردبوو، به‌ڵام له نزیك میترۆ له‌لایه‌ن پۆلیسی ئاداب/ره‌وشت به پاساوی جێبه‌جێنه‌كردنی رێساكانی باڵاپۆشی، ده‌گیرێت و سه‌عاتێك دوای گرتنی به بێهۆشی ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه و دوای سێ رۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه، گیان له ده‌ست ده‌دات. ده‌گوترێ ژینا له كاتی گواستنه‌وه بۆ بنكه‌ی پۆلیسی ئاداب، له رێ له سه‌ری دراوه، بۆیه تووشی ئه‌و دۆخه ناله‌باره بووه. له 17ی ئه‌یلووله‌وه كه ژینا به خاك سپێرا، خۆپێشاندان ده‌ستی پێ كردووه و بۆ ته‌واوی شاره‌كانی تری ئێران گواستراوه‌ته‌وه، ئێرانییه‌كان به هه‌موو نه‌ته‌وه و مه‌زه‌و و پێكهاته جیاوازه‌كان، داوای رووخانی رژێمی كۆماری ئیسلامی ده‌كه‌ن.