بۆ كشاندنه‌وه‌ی ئه‌و سكاڵایانه‌ی كه له‌سه‌ری تۆمار كردووه، بافڵ تاڵه‌بانی سێ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی راده‌سپێرێ كه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لاهوور شێخ جه‌نگی بكه‌ن، به‌ڵام دیداری ئه‌و سێ كه‌سه له گردی سه‌رچنار ره‌ت ده‌كرێته‌وه.
بڕیاره ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه ئه‌نجامی سكاڵاكانی لاهوور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی له دادگای هه‌ولێر و دادگای به‌غدا یه‌كلای ببێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تا ئێسته ترسی دروست كردووه ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌رێكی زۆره سكاڵاكه له به‌رژه‌وه‌ندی لاهوور شێخ جه‌نگی یه‌كلا ببێته‌وه.
پێشتر "وشه" زانیاری ئه‌وه‌ی بڵاو كردبووه‌وه كه ده‌باشان ده‌ترسێت، به ته‌واوی دۆخی یه‌كێتی گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێت، ئه‌وه‌یش هۆكاره كه بافڵ تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی به هه‌موو جۆرێك رێوشوێن دژی گردی سه‌رچنار كه لاهوور شێخ جه‌نگی لێی نیشته‌جێیه بگرێته به‌ر.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌كه له ئاسۆ مامه‌ند و ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا و ئاراس محه‌مه‌د ئاغا راسپێردراون
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 29ی كانوونی دووه‌م، سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌ناوی یه‌كێتی به "وشه"ی راگه‌یاند، دوێنی بافڵ تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ سێ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كۆبوونه‌وه تا به خێرایی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ لاهوور شێخ جه‌نگی بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێ، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌كه له ئاسۆ مامه‌ند و ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا و ئاراس محه‌مه‌د ئاغا راسپێردراون كه هه‌وڵی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لاهوور شێخ جه‌نگی بده‌ن و سه‌ردانی گردی سه‌رچنار بكه‌ن، تا به هه‌موو جۆرێك گوشار بكه‌ن ئه‌و سكاڵایانه‌ی هه‌یه بیكشێنێته‌وه.
هه‌ر چه‌نده سه‌رچاوه‌كه زانیاری ته‌واوی له‌سه‌ر گفتوگۆی دواتر نه‌بوو، به‌ڵام دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه تا ئێسته هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ لاهوور شێخ جه‌نگی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه نه‌كراوه، به‌ڵكو پێناچێ قبووڵی بكات له‌گه‌ڵ ئه‌و سێ ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی كۆ ببێته‌وه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه له‌چه‌ند رۆژی رابردوو وا بڵاو كرایه‌وه، بافڵ تاڵه‌بانی هه‌ڕه‌شه‌ی له لاهوور شێخ جه‌نگی كردووه كه سلێمانی جێبهێڵی، به‌ڵام زۆری پێنه‌چوو، هێزی دووپشك كه ده‌گوترێ سه‌ر به لاهوور شێخ جه‌نگین به توندی وه‌ڵامیان دایه‌وه.